سکاندیناڤیا
سکاندیناڤیا ئەسکەندیناڤیا سکاندیناڤیا skandinavia skandinavien |
||||
---|---|---|---|---|
زمانی سوێدی زمانی نەرویژی زمانی دانمارکی |
||||
گرووپە ڕەگەزییەکان | سوێد نەرویژ دانمارک فینلاند |
سکاندیناڤیا یان ئەسکەندەناڤیا (بە زمانەکانی سکاندیناڤیا؛ بە Skandinavien یان Skandinavia دەناسرێن) سکاندیناڤیا بەشێکە لە باکووری ئەووروپا و کیشوەری ئەوروپا بەگشتی سکاندیناڤیا پێکهاتووە لە وڵاتانی دانیمارک و سوێد و نەرویژ و هەندێک جار بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە وڵاتی فینلانداش بەشێک بێت لە سکاندیناڤیا لەبەر نزیکی کلتوور و مێژوو، بەڵام لە کاتێکدا فینلاند و ئایسلەندا وڵاتانی باکووری ئەوروپان، بەڵام بە وڵاتانی سکاندیناڤی نازانرێن، وڵاتانی سکاندیناڤیا بە (وڵاتانی باکوور)یش دەناسرێن.[١][٢][ژێدەر پێویستە]
مەبەست لە ناوی سکاندیناڤیا و وڵاتانی سکاندیناڤیا دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی ١٨ کە بەتەواوی مانای وڵاتانی باکووری ئەورووپا نەرویژ و سوێد، کە وڵاتانی نەرویژ و دانمارک تاساڵی ١٨١٤دا لەژێر یەک شانشینی یەکگرتوو بوون تا سەربەخۆیی نەرویژ، وە لەو ماوانەدا نەرویژ و سوێد لەژێر یەک شانشینی یەکگرتوودا بوون تا ساڵی ١٩٠٥، وە ناوی (سکانیا) و (سکاندیناڤیا) بە هەمان ناو دادەنرێت کە هەندێکجار بە ناوی (سکانیا) ئەو ناوچەیە ناودەبرێت.[٣][٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Scandinavia | Definition, Countries, Map, & Facts | Britannica». www.britannica.com (بە ئینگلیزی). ٢٣ی ئابی ٢٠٢٤. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Scandinavia - Wikitravel». wikitravel.org. لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ «Dictionary.com | Meanings & Definitions of English Words». Dictionary.com (بە ئینگلیزی). لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ McOmish، Rebecca Thandi Norman, Scandinavia Standard, Freya (٢ی حوزەیرانی ٢٠٢٤). «Where is Scandinavia? A Guide to the Scandinavian Countries». Scandinavia Standard (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە فرەکان: authors list (بەستەر)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سکاندیناڤیا تێدایە. |