ئۆتۆتڕۆف
ئۆتۆتڕۆف زیندەوەرییەکە کە پێکھاتەی ئۆرگانیکی ئاڵۆز (وەک کاربۆھیدرات، چەوری و پڕۆتین) بەرھەم دەھێنێت بە بەکارھێنانی کاربۆن لە ماددە سادەکانی وەک دووەم ئۆکسیدی کاربۆن،[١] بەگشتی وزەی ڕووناکی (فۆتۆسێنتێز)یان کارلێکە کیمیایییە نائۆرگانیکەکان (کیمیۆسێنتێز) بەکاردەھێنێت.[٢] ئەوان سەرچاوەیەکی وزەی نازیندەیی (بۆ نموونە ڕووناکی) دەگۆڕن بۆ وزەی ھەڵگیراو لە پێکھاتە ئۆرگانییەکاندا، کە دەتوانرێت لەلایەن زیندەوەرانی ترەوە بەکاربھێنرێت (بۆ نموونە ھێتێرۆتڕۆفەکان). ئۆتۆتڕۆفەکان پێویستیان بە سەرچاوەیەکی زیندوو لە کاربۆن یان وزە نییە و بەرھەمھێنەرن لە زنجیرەیەکی خۆراکدا، وەک ڕووەک لەسەر زەوی یان قەوزە لە ئاودا (بە پێچەوانەی ھێتێرۆتڕۆفەکان وەک بەکارھێنەری ئۆتۆتڕۆفەکان یان ھێتێرۆتڕۆفەکانی تر). ئۆتۆتڕۆفەکان دەتوانن دووەم ئۆکسیدی کاربۆن کەم بکەنەوە بۆ دروستکردنی پێکھاتەی ئۆرگانی بۆ بایۆسێنتێز و وەک سووتەمەنی کیمیایی ھەڵگیراو. زۆربەی ئۆتۆتڕۆفەکان ئاو وەکو مادەی کەمکەرەوە بەکاردەھێنن بەڵام ھەندێکیان دەتوانن پێکھاتەی ھایدرۆجینی تر وەکو ھایدرۆجین سەلفاید بەکاربھێنن.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ Morris, J. et al. (2019). "Biology: How Life Works", 3rd edition, W. H. Freeman. ISBN 978-1319017637
- ^ Chang، Kenneth (12 September 2016). «Visions of Life on Mars in Earth's Depths». The New York Times. لە ڕەسەنەکە لە 12 September 2016 ئەرشیڤ کراوە. لە 12 September 2016 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
،|date=
، و|archive-date=
(یارمەتی)