بۆ ناوەڕۆک بازبدە

قەوزە

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
وێنەی چەندین جۆر قەوزە لە بنکی دەریادا

قەوزە (بە ئینگلیزی: Algae) ناوی نافەرمیی کۆمەڵێکی جۆراوجۆری گیانداری یووکاریۆتە کە فۆتۆسینتەسیس دەکەن. قەوزەکان لە ناو خۆیاندا جیاوازیی زۆریان ھەیە، بۆنموونە جۆری ھەرەبچووکی تەکخانی و جۆری گەورەی فرەخانەیان تێدایە، کە بڕێک لە نموونە فرەخانییەکانیان ھەتا ٥٠ مەتر گەورە دەبن.[١] قەوزەکان بەزۆری لەناو ئاودا پەیدا دەبن و لە بنکی گۆم، چەم، ھەسێڵ و زەریادا دەژین.[٢] قەوزەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە ئیکۆسیستەمدا ھەیە. لە ڕێگەی فۆتۆسینتەسیسەوە ئۆکسیژێن دروست دەکەن. ھەروەھا خۆراکی زۆرێک لە گیانلەبەرە ئاوییەکانن، جگە لەمانە کەڵکی ئابوورییان بۆ مرۆڤ ھەیە و لە دەرمان و پیشەسازیدا بە کاردێن.[١]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ ئ ا «Britanica Encyclopedia: Algae».
  2. ^ «گوڵنامەی کوردی: قەوزە». لە ڕەسەنەکە لە ٢٣ی ئازاری ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. {{cite news}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی); پارامەتری نەناسراوی |dead-url= چاوپۆشیی لێ کرا (|url-status= پێشنیار کراوە) (یارمەتی)