بۆ ناوەڕۆک بازبدە

کیمبێرلی (ئوسترالیای ڕۆژاوا)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
کیمبێرلی
جێگای لە ئوسترالیا دا
دانیشتووان٥٠،١١٣ (سەرژمیری ٢٠١١)
دامەزران١٨٨١
ناوچە٤٢٣٬٥١٧ km2 (١٦٣٬٥٢٠٫٨ sq mi)
ناوچە خۆجێیەکانی حکومەتی لە ئوسترالیا
  • ناوچەی برووم
  • ناوچەی دێربی-وێست کیمبێرلی
  • ناوچەی ویندهام-ئێست کیمبێرلی
  • ناوچەی هاڵس کریک
ناوچەکانی دەنگدانی ویلایەت و مەڵبەندەکانی ئوسترالیاناوچەی دەنگدانی کیمبێرلی
ناوچە فیدراڵەکانناوچەی دووراک

پۆتانەکان: 16°S 126°E / 16°S 126°E / -16; 126

هەرێمی کیمبێرلی لە ویلایەتی ئوسترالیای ڕۆژاوا دا.

کیمبێرلی (بە ئینگلیزی: Kimberley) یەکێکە لە (٩) نۆ هەرێمەکەی ویلایاتی ئوسترالیای ڕۆژاوای ولاتی ئوسترالیا و هەروەها باکووریترینیانە. ئەم هەرێمە لە باکوورەوە لەگەڵ ئۆقیانووسی هیند و لە باشوورەوە لەگەڵ بیابانی گەورەی سەندی و بیابانی تانامی دا هاوسنوورە.

ناوی هەرێمەکە لە ناوی جان ودهاوس، پلەیەکی ئۆستۆکراتیی یەکەمی کیمبێرلی (John Wodehouse, 1st Earl of Kimberley) وەرگیراوە، کە وەکوو وەزیری دەرەوەی موستەعمەرەکە لە ١٨٧٠ بۆ ١٨٧٤ و هەروەها لە ١٨٨٠ بۆ ١٨٨٢ کاری کردووە.

لە درێژاییی شەڕی جیھانیی دووەم دا ژاپۆنیەکان توانیان لە بەشێکی بچووکی هەرێمەکە دابەزن، بەڵام سبەی ئەم ڕۆژە واتا (٢٠ی جانواری ١٩٤٤) دا ئەم ناوجەیان چۆڵ کرد. ناوچەکە بە مامناوەندی پلەی گەرمی ٢٧ پلە یەکێکە لە ناوچە هەرە گەرمەکانی ئوسترالیا.

مامناوەندی باران بارین لەم هەرێمە دا دەگاتە ٥٠ ئینچ کە ٩٠ لەسەر ١٠٠ی لە مانگەکانی تشرینی دووەم هەتا نیسان وتا (بەهار، پاییز و زستان) دا دەبارێ.

وێنەیەکی درووستکراوی سەر گاشەبەردیك لە ڕووباری بارنێت، وێنەکە لە لایەن خۆجێێەکانی ئوسترالیاوە درووست کراوە.
ئەی١٩٥، کانزای ئەڵماسی ئارجیل، ئوسترالیای ڕۆژاوا، لە فڕۆکەوە، ٢٠٠٧.

سەرچاوە

[دەستکاری]