بۆ ناوەڕۆک بازبدە

پۆدکاست

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
گوێگرتن لە پۆدکاستی «سێریەل» لەڕێگای مۆبایلەوە.

پۆدکاست (بە ئینگلیزی: Podcast) شێواز یان ڕێگایەکە بۆ بڵاوکردنەوەی زنجیرە بەرنامەیەکی تۆمارکراوی دەنگی، کە ڕێگە بە بەکارھێنەران دەدات دایبەزێنن یان لەسەر تۆڕی ئینتەرنێت بەئاسانی گوێی لێبگرن. بەشێوەیەکی گشتی، لە پۆدکاستەکان قسەر لەسەر بابەتێکی دیاریکراو دەکرێت بەتایبەت لەو باسانەی کە لە ڕۆژگاری کاتی پۆدکاستەکە ڕوودەدەن.

زۆرێک لە پۆدکاستەکان خاوەن بەستەر یان وێبگەی تایبەت بەخۆیانن کە زانیاری دەربارەی ئەڵقەکان دەنووسن، لەگەڵ کورتەیەک لەسەر ژیانی میوان و پێشکەشکارەکان، ھەروەھا شوێنی پێشنیار ناردن و دانانی بۆچوون بۆ گوێگران دەکەنەوە.

تێچوو و کڕینی پۆدکاستەکان کەمە، زۆربەی پۆدکاستەکانیش بەخۆڕایی بەردەست دەکرێن، بەشێک لە پۆدکاستەکان بەپارەن. لەھەمان کاتدا، دەشێت لە ناوەڕۆکی پۆدکاستەکان ناوەڕۆکی پڕووپاگەندەی بازرگانی و ڕێکلام بوونی ھەبێت، ئەمەش بۆ سوودوەرگرتنێکی ماددییە بۆ گرووپی پۆدکاستەکە.

پاڵنەری جۆراوجۆر لەپشت هاندانی خەڵک هەیە تاکوو پۆکاست بکەن. بەرهەمهێنەری پۆدکاست، کە زۆربەی کات خودی پێشکەشکارەکەیە، لەوانەیە بیەوێت زانیاری، بۆچوون و هەستە تایبەتییەکانی خۆی لەڕێگای پۆدکاستەوە دەرببڕێت، ئەمەش لەپێناو گەیشتنی بە خەڵکێکی زۆر و درووستکردنی کاریگەری.

وشەی پۆدکاست لە ئەنجامی لێکدانی هەر دوو وشەی ئایپۆد و وەشاندن (برۆدکاست) درووستبووە.[١] وشەی پۆدکاست (Podcasting) بۆیەکەمینجار لەلایەن ڕۆژنامەنووسی گاردیان و ستونووسی بی بی سی، بێن هامەرسلی پێشنیارکرا.[٢] ئەمەش ئەوکاتەبوو کە ناوبراو وتارێکی لە شووباتی ٢٠٠٤ لە گاردیان بڵاوکردەوە.[٣] لەسەرەتادا پۆدکاست بۆ خوێندنەوەی دەنگی بلۆگ و نووسراوەکانی وێب بەکاردەهات.[٤] دواتر کۆمپانیای ئەپڵ لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٠٥، بەرنامەی پۆدکاستی بۆ ئایپۆد و ئایتونز زیادکرد.[٥]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «Definition of podcast in English». OxfordDictionaries.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٨ی ئایاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ Hammersley، Ben (١٢ی شوباتی ٢٠٠٤). «Why online radio is booming». The Guardian. لە ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  3. ^ «The man who accidentally invented the word 'podcast', Radio 4 in Four - BBC Radio 4». BBC. لە ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
  4. ^ «ipodder-dev : Message: How to handle getting past episodes?». Yahoo Groups. لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی نیسانی ٢٠١٣ ئەرشیڤ کراوە. ١٣ی نیسانی ٢٠١٣ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  5. ^ «Apple brings podcasts into iTunes». BBC News. ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٠٥. لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.