١٠ی تەممووز
ڕواڵەت
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. (ئەیلوول ٢٠٢١) (فێربە کەی و چۆن ئەم داڕێژەیە لابەریت) |
١٠ی تەممووز ١٩١ەم ڕۆژی ساڵە (١٩٢ لە ساڵی پڕدا). ١٧٤ ڕۆژی ماوە بۆ کۆتاییی ساڵ.
ڕووداوەکان
[دەستکاری]- ١٦٤٥: ڕوودانی شەڕی لانگبۆرت لە چوارچێوەی جەنگی ناوخۆیی ئینگلیزی لە نێوان لایەنگرانی پاشا چارڵزی یەکەم و لاینگرانی پەرلەمان
- ١٨٣٠: شاری جەزایر خۆیدا بەدەست ھێزەکانی فەڕەنساوە
- ١٨٩٠: وایۆمینگ بوو بە چل و چوارھەمین ویلایەت کە چووبێتە پاڵ ویلایەتە یەکگرتووەکان
- ١٩٤٣: ھێزی ھاوپەیمانەکان دابەزینە شاری سقلییە وەکو دەست پێکی ھەڵمەتی ئیتاڵیا لە چوارچێوەی جەنگی جیھانیی دووەم
- ١٩٦٢: ناردنی یەکەم مانگی دەستکرد بۆ بۆشایی ئاسمانی بۆ مەبەستی پەیوەندی بە ناوی تلستار ١ کە بەرنامەی تەلەڤیزیۆنی لە نێوان ئەورووپا و ئەمریکا دەگواستەوە
- ١٩٧٣: پەرلەمانی پاکستان ڕەزامەندی پیشاندا لەسەر بڕیاری داننان بە دەوڵەتی بەنگلادیش کە لە پاکستان جیاببووەوە
- ١٩٧٨: مولازمی یەکەم مستەفا وەلد موحەمەد ئەلسالک کودەتای سەربازی لە مۆریتانیا کرد دژی سەرۆکی وڵات موختار وەلد داداە
- ١٩٩١: بۆریس یڵتسن سەرۆکایەتی ڕووسیای یەکگرتووی گرتە دەست وەکو یەکەم سەرۆکی ھەڵبژێراو لە دوای ھەڵوەشانەوەی یەکیەتی سۆڤیەت
- ٢٠٠٠: بەشار ئەسەد دوای مانگێک لە مردنی باوکی حافز ئەسەد بەڕێژەی ٩٧٪ دەنگی دەنگدەران بوو بە سەرۆکی کۆماری عەرەبیی سووریا
- ٢٠٠٦: شامل باساییڤ سەرۆکی شۆڕشگێرانی چیچان تیرۆر کرا لەلایەن ھەواڵگری ڕوسیاوە
لە دایکبوون
[دەستکاری]- ١٤٥١: جیمسی سێیەم، پاشای سکۆتلەندا
- ١٩٢٥: ماھاتیر محەممەد، سەرۆک وەزیرانی مالیزیا
مردنەکان
[دەستکاری]- ١٣٨: ھادریان، ئیمراتۆری ڕومانی
- ١٢٢٦: زاھیر بأمر اللە، خەلیفەی عەباسی
- ١٥٥٩: ھێنری دووەم، پاشای فەڕەنسا
- ٢٠٠٦: شامل باساییڤ، سەرۆکی موجاھیدنەکانی چیچان
بۆنەکان
[دەستکاری]کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ١٠ی تەممووز تێدایە. |