بۆ ناوەڕۆک بازبدە

مەحموود تەیموور

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

مەحموود تەیموور (بە عەرەبی: محمود تيمور) ئەدیبی چیرۆکنووس مەحمود کوڕی ئەحمەد تەیمور لە ۱٦ی حوزەیرانی ساڵی ۱۹٨٤ هاتۆتە جیهانەوە لە شاری قاهیرەی وڵاتی میسڕ دەچێتە خوێندنگای باڵای کشتوکاڵ لە جیزە بەڵام نەخۆشی پەکی بەردەوام بوونی لە خوێندن دەخا، هەوادار و ئارەزومەندی ئەدەب دەبێت لە پێشەوای کورتە چیرۆکنووسان بووە لەسەرەتاوە چیرۆکەکانی بە زمانی رەشۆکی میسری (عامە) نووسیوە پاشان زمانی ڕەوانی ڕێزمانی بە باشی فێر دەبێت و دەیکاتە کەرەستەی نووسینەکانی و تێیدا باڵا دەست دەبێت لەسەردەمی لاوێتیدا شیعری پەخشانی هۆنیوەتەوە و چەندین پارچەی ئەدەبی و لێکۆڵینەوەی لە فەڕەنسیەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی عەرەبی مەحموود تەیموور لە کانوونی یەکەمی ساڵی ۱۹٤۹ هەڵبژێردرا بە ئەندامی کۆڕی زمانەوانی عەرەبی لە میسڕ هەروەها ئەندامی پەیامنێر لە کۆڕی زانیاری ��ە عێراقدا لە ۱۹٦۱ لەساڵی ۱۹٤۷ خەڵاتی کۆڕی زانیاری زمانی عەرەبی و هی مەلیک فوئادی یەکەم ۱۹٥۰ و خەڵاتی واسف پاشا ۱۹٥۱ و خەڵاتی پەسەندکاری دەوڵەت لە ئەدەبی گشتی دا لە ۱۹٦۳ دا پێی بەخشراوە ، هونەرکاری چیرۆک نووسانی فەڕەنسی کاریان تێکرد بوو لەسەر ڕێبازی ئەوانیش دەڕۆیی بەڵام چۆتە ناخی ژیانی واقیعی گەلی میسڕی و دەربڕینی هەست و ئازارەکانی و هەوڵی بەرچاوخستنی کەم و کورتیە کۆمەڵایەتیەکانی داوە دکتۆر شەقی زەیف ی ڕەخنەگر بە دامەزرێنەری کورتە چیرۆکی ئەدەبی نوێی عەرەبی داناوە سەرجەم بەرهەمەکانی لە چل کتێبی ئەدەبی و کۆمەڵە چیرۆک تێپەڕی کردووە ، مەحموود تەیموور لە ۲٥ی نیسانی ۱۹۷۳ لەکاتی گەشت و گوزارد لە شاری لۆزانی وڵاتی سویسڕا کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوە

[دەستکاری]
  • پەرتووکی (الغة العربية)ی پۆلی دوازدەھەم، چاپی حەفتەم - ٢٠١٢. «وەزارەتی پەروەدەی ھەرێمی کوردستان».