بۆ ناوەڕۆک بازبدە

لافاوەکانی ٢٠٢١ی ئەورووپا

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
لافاوەک��نی ٢٠٢١ی ئەورووپا
جێئەورووپا
کاتی ڕوودان١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
ڕێکەوتی دەستپێکردن١٢ی تەممووزی ٢٠٢١
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن٢٥ی تەممووزی ٢٠٢١

لە ١٢ی تەممووزی ٢٠٢١ەوە لە چەندین وڵاتی ئەورووپا بەھۆی باران بارینی زۆرەوە لافاو دروست بوو. زیانێکی بەرچاوی گیانی و مادی لێکەوتەوە. لافاوەکە لە سەرەتا و لە بەریتانیا و پاشان لە سەرتاسەری باکوور و ناوەڕاستی ئەورووپا، لەوانە نەمسا، بەلجیکا، ئەڵمانیا، لوکسەمبورگ، ھۆڵەندا، سویس و ئیتاڵیا گرتەوە.[١]بەھۆی لافاوەوە لانیکەم ١٩١ کەس گیانیان لەدەستداوە، ١٥٩ کەس لە ئەڵمانیا،[٢] ٣١ کەس لە بەلجیکا[٣] و ١ کەس لە ئیتالیا. جگە لە زیانە گیانییە پشتڕاستکراوەکان، زیانێکی زۆر بە ژێرخانی ئابووری لەو وڵاتانە کەوتووەتە بە تایبەتی لە ئەڵمانیا زیانە گیانی و مادییەکان زۆر بوون. بەھۆی ئەم ڕووداوەوە، زانایان، چالاکوانان و پەیامنێران بە شێوەیەکی گشتی تیشکیان خستە سەر ھۆکارەکانی دروستبوونی ئەم لافاوە چاوەڕوان نەکراوە، بەشی زۆری ھۆکارەکانی گەڕێنەرایەوە بۆ گۆڕانی کەش و ھەوا.

ئەمانەش ببینە

[دەستکاری]

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  1. ^ «More flooding for Europe – BBC Weather» (بە ئینگلیزیی بریتانیایی). لە 2021-07-18 ھێنراوە.
  2. ^ Eddy، Melissa (2021-07-16). «European Floods Are Latest Sign of a Global Warming Crisis». The New York Times (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ISSN 0362-4331. لە 2021-07-18 ھێنراوە.
  3. ^ «DPG Media Privacy Gate». myprivacy.dpgmedia.be. لە ١٨ی تەممووزی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

[دەستکاری]