سی دی-ئاڕ
سی دی-ئاڕ | |
---|---|
لقی | پەپکی پەستێنراو، machine-readable medium |
بەشێکە لە | Rainbow Books |
ڕێکەوتی بڵاوکردنەوە | ١٣ی حوزەیرانی ١٩٨٨ |
زانا | Taiyo Yuden، Koninklijke Philips NV، سۆنی |
پەپکی پەستێنراوی لەبار بۆ تۆمارکردن (بە ئینگلیزی: Compact Disc Recordable , CD-R) کورتکراوەکەی سی دی-ئاڕە، پەپکی بینایییە بەکاردێت بۆ ھەڵگرتنی داتا و زانیاری تێیدا بە شێوەیەکی دیجیتاڵی، پەپکی سی دی-ئاڕ پەپکێکی پەستێنراوە کە دەتوانرێ یەکجار بنووسرێ و لەپاش ئەوە جارێکی تر ناتوانرێت بنوسرێت و و چەندەھا جار دەتوانرێت بخوێنرێتەوە بە ئارەزووی خۆت جا چ لەسەر دی ڤی دی خوێنەر بێت یان لەسەر کۆمپیوتەر و درایڤی پەپکی بینایی، سی دی-ئاڕ دەتوانرێت بنوسرێت لەلایەن بەکارھێنەرانەوە،[١][٢] و جیاوازی سی دی ئاڕ لەگەڵ سی دی-ڕۆم ئەوەیە کە سی دی-ڕۆم دروست دەکرێت و بەرھەم دێت لەلایەن کۆمپانیاکان و بۆ دابەشکردنی بازرگانی بەکاردێت و پێشوەختە تۆمار کراوە و داتا و نەرمەکاڵا و نەرمامێر لەخۆ دەگرێت نەک ھەر پەڕگەی ئاسایی و بۆ بەکارھێنەران دەستەبەر دەکرێت و دەفرۆشرێت ھەروەک کایەی ڤیدیۆیی.[٣]
سی دی-ئاڕەکان بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٨٨ بەرھەمھێنرا لەلایەن کۆمپانیای تاییۆ یودینی ژاپۆنی،[٢] سی دی-ئاڕەکان لەلایەن زۆربەی درایڤەکانی پەپکی بینایی و دی ڤی دی خوێنەرەکانەوە دەخوێنرێتەوە و دەنوسرێت و تەنانەت دەخوێنرێتەوە لەلایەن درایڤەکانی پەپکی بینایی کە پێش ئەوەی سی دی-ئاڕ دابھێنرێ دروست کراون بەپێچەوانەی سی دی-ئاڕدەبڵیوەکان، سی دی-ئاڕەکان دەتوانن ٦٥٠مێگابایت بۆ ٧٠٠مێگابایت داتا ھەڵبگرن یاخود ٧٤ بۆ ٩٠ خولەک میوزیک لەخۆبگرن.[٤]
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Definition of CD-R». PCMAG (بە ئینگلیزی). لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ ئ ا «CD-R». cs.stanford.edu. لە ٢٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ ھێنراوە.
- ^ https://www.lenovo.com/us/en/glossary/cd-r/?orgRef=https%253A%252F%252Fwww.google.com%252F.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی) - ^ https://www.sweetwater.com/sweetcare/articles/much-data-cd-r-disc-hold/.
{{cite web}}
: پارامەتری|title=
ونە یانیش واڵایە (یارمەتی)
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە سی دی-ئاڕ تێدایە. |