داخوران
داخوران (بە ئینگلیزی: Corrosion) پرۆسەی لەناوبردنی لەسەرخۆی ڕووکاری ماددەکانە. داخورانی خاک، داکشان و ڕاماڵینی بەردەوامی خاکە لە خاڵێکەوە بۆ خاڵێکی تر بەھۆی ئاو یان با.[١] داخوران پرۆسەیەکە تێیدا گەردیلەی خاک لە بنچەی خۆیان جیادەبێتەوە و بە یارمەتی ھۆکارێکی گواستنەوە دەگوازرێتەوە بۆ شوێنێکی تر. بە گشتی وشەی داخوران بە دوو ئاراستە دادەکشێت: یەکەم ڕاماڵین کە بەزۆری لە خاکە کشتوکاڵی و چەمەکان و ڕووبارە وەرزییەکان ڕوو دەدات. دووەم بریتییە لە ھەرەس و ڕەنوی خاک بەھۆی بارانی بە لێزمە و لافاوی گەورە.[٢] کاتێک باس لە داخوران دەکرێت، یەکسەر ئەو کاریگەری و نیشانانەی کە جۆری ڕووخان دیاری دەکەن دێنە بەرچاو کە پەیوەستن بە خراپبوون، دروێنەکردن، گواستنەوەی ماددەکان و سڕکردن و داماڵین یان کەڵەکەبوونی ماددەکان. ڕۆکردنی خاک پڕۆسەیەکی نەرێنی سرووشتی و نائاسایییە کە لە ناوچە بێسەروبەر و شوێنە نزمەکان ڕوو دەدات.[٣] لەم حاڵەتەدا خاک تایبەتمەندییە بەپیتەکەی لەدەست دەدات لە ھەمان کاتدا ڕووەکەی ناگۆڕدرێت بۆ بیابان ڕووداوی لەو جۆرە لە وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست ھەیە چونکە لە ھاویندا شێ زۆر کەم دەبێت. ئاوەکە لەژێر ڕەگی ڕوەکەکان ھەڵم دەبێت بەھۆی گەرمی ھەواوە و ڕوەکەکان وشک دەبن و دەمرن.[٤]
ھۆکارەکانی داخورانی خاک
[دەستکاری]- ھێزی کێش کردنی زەوی
- ئاوی ژێڕ زەوی
- ئاوی سەر زەوی (ڕووبار و کانیاوەکان)
- سەھۆڵبەندان
- شەپۆڵەکانی با و بۆران
- باران و لافاوی بە خوڕ
- دەستکارییە مرۆیییەکان
پێشانگا
[دەستکاری]-
داخورانێکی خاک بەھۆی ئاو و با
-
داخوران بەھۆی لافاو
-
داخوران بەھۆی ئاو
-
داخوران بەھۆی ئاو
-
داخوران بەھۆی با
-
داخوران بەھۆی ئاو
-
داخوران بەھۆی ئاو
-
داخوران بەھۆی ئاو
-
داخوران بەھۆی ئاو
-
داخوران بەھۆی ئاو
-
داخوران بەھۆی لافاو
-
داخوران بەھۆی ئاو
-
داخوران بەھۆی لافاو
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «erosion | Description, Causes, Facts, & Types». Encyclopedia Britannica (بە ئینگلیزی). لە ١ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Louvat، Pascale؛ Gislason، Sigurdur Reynir؛ Allègre، Claude Jean (١ی ئایاری ٢٠٠٨). «Chemical and mechanical erosion rates in Iceland as deduced from river dissolved and solid material». American Journal of Science (بە ئینگلیزی). ٣٠٨ (5): ٦٧٩–٧٢٦. doi:١٠.٢٤٧٥/٠٥.٢٠٠٨.٠٢. ISSN ٠٠٠٢-٩٥٩٩. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ Julien، Pierre Y. (١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٠). Erosion and Sedimentation (بە ئینگلیزی). Cambridge University Press. ژپنک ٩٧٨-١-١٣٩-٤٨٦٩٦-٥.
- ^ https://infoscience.epfl.ch/record/222767/files/Cheraghi%20ET%20AL.%202016WR019314_MANS.pdf[بەستەری مردوو]
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە داخوران تێدایە. |