بۆ ناوەڕۆک بازبدە

حوسامەدین چەلەبی

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
ئارامگای حوسامەدینی چەلەبی لە قۆنیە، تورکیا

حوسامەدینی چەلەبی سۆفیی [١] کە لە سەدەی سیانزەھەمی زاینیدا ژیاوە. ھاوچەرخ و شاگردی مەولانای ڕوومی بووە و دوای مردنی ئەو بووە بە جێنشینی. ئەو کاریگەرییەکی گەورەی لە سەر مەولانا داناوە و مەولانا کتێبی مەسنەویی مەعنەویی لەسەر داوی ئەو داناوە و حوسامەدینیش لە نووسینەوە و پیاچوونەوەی کتێبەکەدا یارمەتیی داوە.[٢]

حوسامەدین لە دەوروبەری ساڵی ١٢٢٥ لە شاری قۆنیەی تورکیا لەدایک بووە. لە بنەڕەتدا خەڵکی ئێرانیی بووە، بەڵام تەرمەکەی لە بەغدا نێژراوە. حوسامەدین لە قۆنیە شاگردی مەولانای ڕومی بووە. دواتر لە ساڵی ١٢٧٣دا، دوای مردنی مەولانا، بوو بە جێگری ئەو و موریدەکانی مەولانا شوێنی کەوتن. تا مردنی لە ساڵی ١٢٨٤دا لەو پۆستەدا مایەوە. دوای ئەو سوڵتان وەلەدی کوڕی مەولانا بوو بە سەرۆکی تەریقەتەکە.

پەیوەندی لەگەڵ مەولانا

[دەستکاری]

مەولانا لەدوای چوونی شەمسی تەورێزی ڕێزی زۆری لە حوسامەدین و شاگردێکی تری بە ناو سەلاحەدین زەڕکووب دەگرت و بێ ئەوان لە مەجلیسدا قسەی نەدەکرد. ئەو مەسنەویی بە ھاندانی حوسامەدین نووسی. خۆی لە مەسنەویدا دەڵێت:

همچنین مقصود من زین مثنوی
ای ضیاء حق حسام الدین تویی

واتە مەبەستی من لە نووسینی ئەم مەسنەوییە تۆی ئەی نووری خودا ئەی حوسامەدین.
ھەروەھا لە پێشەکیی مەسنەویدا و لە چەند شیعری تر و لە نامەکانیدا تاریفی زۆری حوسامەدینی کردووە.[٣]

سەرچاوە

[دەستکاری]
  1. ^ Can، Sefik (2006). Fundamentals of Rumi's Thought. Lanham: Tughra Books. ISBN 978-1-59784-613-4. OCLC 727648161.
  2. ^ «Iranica: ḤOSĀM-AL-DIN ČALABI». www.iranicaonline.org. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)
  3. ^ «Iranica: ḤOSĀM-AL-DIN ČALABI». www.iranicaonline.org. لە ٢٨ی ئازاری ٢٠٢١ ھێنراوە.{{cite web}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ڕەوشی ناونیشان (بەستەر)

",Franklin D. Lewis, (2003), "Rumi past and present, east and west: The Life, Teachings, and Poetry of Jalâl al-Din Rumi NewYork.