جەیک بیوسی
ویڵیام جەیکەب بیوسی جونیۆر (لەدایکبووی ١٥ی حوزەیرانی ١٩٧١) ئەکتەر، مۆسیقاژەن، و بەرھەمھێنەرێکی فیلمی ئەمریکییە. لە سەروو ھەموو ڕۆڵە دیارەکانییەوە زنجیرە بکوژ جۆنی بارتڵێت بووە لە فیلمی ١٩٩٦ی The Frighteners، ئەیس لە فیلمی ١٩٩٧ی Starship Troopers، کایڵ لە فیلمی ٢٠٠١ی Tomcats، ئەیدن تانەر لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی ٢٠١٤-٢٠١٦ی From Dusk till Dawn: The Series، و شۆن ئێچ کێیێس لە زنجیرە فیلمی Predator.
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]بیوسی لە لۆس ئەنجلس لەدایکبووە، و لە مالیبو، کالیفۆرنیا گەورەبووە، کوڕی فۆتۆگرافەر جودی بیوسی، و ئەکتەر گاری بیوسی.[١] بیوسی تەمەنی منداڵی لە سێتی فیلمەکان و گەشتی جیھانی باندەکان بەسەربردووە کە باوکی ھەندێک کات بەژداری تێدا ئەکرد، وەک لیۆن ڕەسڵ، ویڵی نێڵسن و ڵیتڵ فیت. لە تەمەنی پێنج ساڵیدا ڕەچاوی ھەڵبژاردنی پیشەکەی دا کاتێک ��وو خولیای ھەبوو کە بوون بە پیشەی: نواندن و لێدانی دڕەمس.
پیشە
[دەستکاری]یەکەم کاری بیوسی لە وێنەی جوڵاودا لە فیلمی ١٩٧٨ی Straight Timeدا بوو لەگەڵ باوکی گاری و دەستن ھۆفمان. دوو باشترین دەرکەوتنەکانی جێگری دەمارگیری کوشندەی ئایینی جۆدی فۆستەر لە Contact و سەربازی زمان پاراو ئەیس لێڤی لە Starship Troopers. ئەو لە H. G. Wells' War of the Worlds دەرکەوتووە، یەکێک لە سێ دروستکراوی فیلمی ٢٠٠٥ی ڕۆمانی ئێچ جی وێڵس، لەکەڵ سی تۆماس ھاوێڵ. لەگەڵ ئەوەشدا، ڕۆڵی سەرەکی ھەبووە لە Tomcats لەگەڵ جێری ئۆ' کۆنێڵ و شانۆب ئێلیزابێت، لە فیلمی ھەستبزوێنی جەیمس مانگۆڵدی Identity، لەگەڵ سی تۆماس ھاوێڵ لە The Hitcher II، مایکڵ جەی فۆکس لە The Frightenersی پیتەر جاکسن و Road House 2. بیوسی ڕۆڵی "باکفایەر"ی گێڕاوە لە فیلمی پاتریک دورھامی Cross کە لەسەر دی ڤی دی بڵاوکرایەوە لە ئایاری ٢٠١١، و ڕۆڵی سەرەکی ئەگێڕێت لە فیلمی سەربەخۆی Don't Pass Me By.
ئەو بەشی کەمی ھەبووە لە فیلمەکانی وەک Windrunner: A Spirited Journey بەڕۆڵی جەیسن وایڵس، Christmas with the Kranks بەڕۆڵی تیم ئالن، I'll Do Anything، Enemy of the State، The Killing Jar، The Stoned Age، PCU، Fast Sofa لەگەڵ جێنیفەر تیڵی و نەتاشا ڵیۆن، Reaper لەگەڵ دانی ترێخۆ و ڤینی جۆنز. ئەو ڕۆڵێکی سەرەکی ھەبووە لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی Shasta McNasty. بیوسی ڕۆڵی پڕۆفیسۆر ئایدن "ئامێری سێکس" تانەری بەرجەستەکردووە لە ٢٠١٣وە لە From Dusk till Dawn: The Series.[٢]
ئەو دەنگی پیاوی ڕادیۆکەی کردووە لە کایەی ڤیدیۆیی ٢٠١٢ی Spec Ops: The Line و دەنگی دی جەی ڕادیۆی بەرگری لە XCOM 2: War of the Chosen. بێجگە لەوەش، دەنگی تۆمی ھەرزەکاری کردووە لە دیمەنی فلاشباکەکانی فیلمی ١٩٨٩ی Hider in the House کە باوکی، گاری بیوسی ڕۆڵی سەرەکی تۆم سایکسی گێڕاوە.
لە ٢٠١٦ دا، بیوسی ڕۆڵی سەرەکی ھەبوو لە فیلمی Deserted لەگەڵ میشا بارتن، ترێنت فۆرد، وینتەر ئەیڤ زۆڵی، جاکسن دەیڤیس، دانا ڕۆزندۆرف، لانس ھێنریکسن و گێری بێدنۆب. فیلمەکە ھەستبزوێنێکی دەروونییە دەربارەی گروپێک ھاوڕێ لە گەشتێکدا بۆ ڤیستیڤاڵێکی مۆسیقا لە "دێث ڤاڵی - کە ئەبێتە ھۆی ونبوونیان بە نائومێدانە لە سەرنجڕاکێشترین زەوی لەسەر ھەسارەکە". بیوسی ڕۆڵی کڵەی گێڕاوە.
لە ٢٠١٨ دا، بیوسی لە دوو ئەڵقەی Agents of S.H.I.E.L.D. دەرکەوت کە ڕۆڵی ھاوڕێ کۆنەکەی ماک تۆنی کەین ئەگێڕێت. بیوسی دواتر بەژداری کاستی شتە نامۆکانی کرد لە وەرزی سێیەمدا کە ڕۆڵی ڕۆژنامەنووسێکی ئەگێڕا بەناوی بڕوس.[٣]
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]بیوسی کوڕی ئەکتەر گاری بیوسییە. لە ٢٠١٢ دا، خۆی و خۆشەویستەکەی ئەیپڕڵ کچێکییان بوو بەناوی ئۆتەم.[٤]
فیلمۆگرافی
[دەستکاری]ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
١٩٧٨ | Straight Time | ھێنری دارین | |
١٩٨٢ | Barbarosa | کوڕی چێشتلێنەر | |
١٩٨٩ | Hider in the House | تۆمی ھەرزەکار | ڕۆڵی دەنگی |
١٩٩١ | Black Cat Run | نۆرم | |
١٩٩٢ | Cruel Doubt | خوێندکار | فیلمی تەلەڤیزیۆنی |
١٩٩٣ | Shimmer | ڕیچارد ھاڵڤێرسن | |
١٩٩٤ | Foot Shooting Party | کورتە فیلم | |
Motorcycle Gang | جەیک | فیلمی تەلەڤیزیۆنی | |
S.F.W. | مۆڕۆو ستریتەر | ||
The Stoned Age | جیمی مەڵدون | ||
PCU | مێرش | ||
I'll Do Anything | |||
١٩٩٥ | Quiet Days in Hollywood | کێرت | |
Windrunner | دەیڤ پرۆمیسکۆ | ||
١٩٩٦ | The Frighteners | جۆنی چارڵز بارتلێت | |
Twister | تەکنیکاری تاقیگە | ||
١٩٩٧ | Contact | جۆسێف | |
Starship Troopers | ئەیس لێڤی | ||
١٩٩٨ | Enemy of the State | کڕەگ | |
Home Fries | ئانگس | ||
١٩٩٩ | Shasta McNasty | دێنیس | |
Held Up | بیومۆنت | ||
٢٠٠١ | Tomcats | کایڵ برێنەر | |
Jeremiah | جەیک دەیڤنپۆڕت | ||
٢٠٠٢ | The First $20 Million Is Always the Hardest | داڕێڵ | |
The Twilight Zone | ڤینسێنت ھانسن | ئەڵقەی: "Chosen" | |
٢٠٠٣ | Identity | ڕۆبێرت مەین | |
Lost Junction | مات | ||
The Hitcher II: I've Been Waiting | جاک | ||
٢٠٠٤ | Christmas with the Kranks | ئەفسەر ترین | |
Charmed | واڕڵۆک | ئەڵقەی: "WitchStock" | |
٢٠٠٥ | H. G. Wells' War of the Worlds | لیوا ساموێڵسن | |
The Rain Makers | شاو | بەرھەمھێنەری یاریدەدەر | |
Code Breakers | ستڕاوب | ||
٢٠٠٦ | Road House 2 | وایڵد بیڵ | |
Wristcutters: A Love Story | بڕایەن | ||
Broken | ڤینس | ||
٢٠٠٨ | Time Bomb | جەیسن فیڵبی | |
٢٠١٠ | The Killing Jar | گرین | |
٢٠١١ | Cross | باکفایەر | بەرھەمھێنەر |
Arbor Demon | شۆن | ||
٢٠١٢ | Play James Play | پۆوڵ | |
Don't Pass Me By | فرێد نۆرویک | ||
Nazis at the Center of the Earth | ئەیدریەن ڕێیستاد | ||
Beverly Hills Chihuahua 3: Viva la Fiesta! | ئۆسکار | ڕۆڵی دەنگی | |
٢٠١٣ | Girl Meets Boy | ڕیچارد | |
Sparks | سڵێج | ||
Psych | کارمەندی ئێف بی ئای | ئەڵقەی: "Santabarbaratown 2" | |
٢٠١٤ | Reaper | بیڵ | |
٢٠١٤-٢٠١٦ | From Dusk Till Dawn: The Series | پڕۆفیسۆر ئایدن "ئامێری سێکس" تانەر | ٢٦ ئەڵقە |
٢٠١٥ | Justified | لێوس "ذە ویز" ماگۆ | ئەڵقەی: "The Trash and the Snake" |
Texas Rising | ساموێڵ واڵەس | ٢ ئەڵقە | |
Most Likely to Die | تاڕکین | ||
٢٠١٦ | Last Man Club | دایمند جیم | |
Deserted | کڵەی | ||
٢٠١٧ | Day 5 | کاڕڵ | ئەڵقەی: "Lucid" |
Dead Again in Tombstone | کۆڵۆنێڵ جاکسن بومەر | ||
Ray Donovan | ئاسد مان | ٣ ئەڵقە | |
Freakish | ئێڕڵ | ٥ ئەڵقە | |
٢٠١٨ | Agents of S.H.I.E.L.D. | تۆنی کەین | ٢ ئەڵقە |
The Predator | شۆن کێیێس | ||
NCIS | ویت دێکستەر | ئەڵقەی: "Handle With Care" | |
A Boy Called Sailboat | بەڕێز بینگ | ||
٢٠١٩ | شتە نامۆکان | بڕوس لۆوی | ٥ ئەڵقە |
L.A.'s Finest | بیشۆپ دوڤاڵ | ||
Mr. Robot | فرێدی لۆماکس | ئەڵقەی: "401 Unauthorized" | |
Ghost in the Graveyard | چاڕڵی سولیڤان | ||
Swamp Thing | شاو | ئەڵقەی: "Loose Ends" |
یارییە ڤیدیۆییەکان
[دەستکاری]ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
٢٠٢٠ | Predator: Hunting Grounds | شۆن کێیێس | ڕۆڵی دەنگی |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ «Jake Busey Biography (1971–)». Filmreference.com. ١٥ی حوزەیرانی ١٩٧١. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «From Dusk Till Dawn: The Series Teaser Video from the Set». Dread Central. ٤ی ئازاری ٢٠١٥. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Trumbore، Dave (١٨ی نیسانی ٢٠١٨). «'Stranger Things' Season 3 Recruits Cary Elwes and Jake Busey for "Sleazy", "Questionable" Roles». Collider. لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٨ لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە. لە ١٨ی نیسانی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ Natalie Finn (١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦). «Hello, grandpa: Gary Busey's son Jake welcomes a daughter». Today. لە ٢٦ی ئایاری ٢٠١٨ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]- دەروازەی ژیاننامە
- دەروازەی مۆسیقا
- دەروازەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
- دەروازەی ھۆڵیوود
- دەروازەی تەلەڤیزیۆن
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جەیک بیوسی تێدایە. |