جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨
![]() | |
وردەکارییەکانی خول | |
---|---|
وڵاتی خانەخوێ | ![]() |
ڕۆژانی بەڕێوەچوون | ١٠ـی حوزەیران - ١٢ـی تەممووز |
ژمارەی بەشداربووان | ٣٢ (لە ٥ کۆنفێدراسیۆن) |
ژمارەی یاریگا | ١٠ (لە ١٠ شاری خانەخوێ) |
پلەکانی کۆتایی | |
قارەمانەکان | ![]() |
پلەی دووەم | ![]() |
پلەی سێیەم | ![]() |
پلەی چوارەم | ![]() |
ئامارەکانی خول | |
ژمارەی یارییەکان | ٦٤ |
باشترین گۆڵکەر(ان) | ![]() |
باشترین یاریکەر | ![]() |
١٩٩٤ → ٢٠٠٢ ← |
جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ پاڵەوانیەتی ژمارە شازدەیەم بوو لە جامی جیھانیی فیفا کە لەوڵاتی فەڕەنسا بەڕێوەچوو، ماوەی پاڵەوانیەتییەکە ١٠ی حوزەیران تاکوو تاکوو ١٢ی تەممووزی ١٩٩٨ ی خایاند، تێیدا ٣٢ ھەڵبژاردەی نیشتیمانی بەشدارییان تێداکردبوو، بۆ جاری دووەم بوو فەڕەنسا میوانداری جامی جیھانیی فیفا بکات (جاری یەکەم ساڵی ١٩٣٨ بوو)، وە جارێ نۆیەم بوو لە ئەورووپا بەڕێوەبچێت. جامی جیھانیی فیفای ١٩٩٨ یەکەمین جامی جیھانی بوو لە ژێر سەرۆکایەتی سێپ پلاتەر سەرۆکی پێشووتری فیفا بەڕێوەبچێت.
تێیدا ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا بووە پاڵەوانی پاڵەوانییەتییەکە دوای بردنەوە بە ئەنجامی ٣–٠ بە ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕزیل، لەم پاڵەوانییەتییە لەکۆی ٦٤یاری ١٧١ جار گۆڵ ھەژێنراوە وە یاریکەری کڕواتی دافور سۆکەر بوو بە گۆڵکاری خوولەکە بە تۆمارکردنی شەش گۆڵ وە ھەروەھا یاریکەری بەڕازیلی ڕۆناڵدۆ بووە باشترین یاریکەری پاڵەوانیەتییەکە. ژمارەی جەماوەر (٢٫٧٨٥٫١٠٠) کەس بوو.
دیاری کردنی خانەخوێ
[دەستکاری]وڵاتی فەڕەنسا مافی میوانداری کردنی جامی جیھانی پێ بەخشرا دوای ئەوەی لە شاری زیوریخی سوسیسرا دەنگدان کرا. فەڕەنسا توانی ١٢ دەنگ بە دەست بھێنیت لە بەرامبەردا مەغریب توانی ٧ دەنگ بە دەست بھێنێت. سوسیراش بەزووی کشایەوە بەھۆی ئەوەی ھەموو مەرجەکانی تێدا نەبوو.
بەو شێوەیە فەڕەنسا بوو بە سێیەمین وڵات دوای مەکسیک و ئیتاڵیا کە دووجار میوانداری مۆندیال بکات.
ئەنجامی د��نگدان | |
---|---|
وڵاتەکان | ئەنجام |
![]() |
١٢ |
![]() |
٧ |
بەشداربووان
[دەستکاری] Socialist Federal Republic of Yugoslavia
پلەکانی پاڵەوانیتییەکە
[دەستکاری]- پلەی یەکەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی فەڕەنسا
- پلەی دووەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی بەڕازیل
- پلەی سێیەم: ھەڵبژاردەی تۆپی پێی کڕواتیا
- پلەی چوارەم:ھەڵبژاردەی تۆپی پێی ھۆڵەندا
ناوی ھەڵبژاردە | پلەکەی لە جامی جیھانی ١٩٩٨ |
---|---|
![]() |
یەکەم (پاڵەوان) |
![]() |
دووەم |
![]() |
سێیەم |
![]() |
چوارەم |
گۆڵکارانی جامی جیھانی ١٩٩٨
[دەستکاری]ڕ=ڕیزبەند
ن. ی=ناوی یاریزان
ن. ھـ=ناوی ھەڵبژاردە
ژ. گ=ژمارەی گۆڵ
ڕ | ن. ی | ن. ھـ | ژ. گ |
---|---|---|---|
١ | دافور سۆکەر | ![]() |
٦ |
٢ | کریستیان ڤێیری | ![]() |
٥ |
٣ | گابرێڵ باتیستوتا | ![]() |
٥ |
٤ | ڕۆناڵدۆ دا لیما | ![]() |
٤ |
٥ | مارسیلۆ سالاس | ![]() |
٤ |
خەڵاتەکان
[دەستکاری]- دافور سۆکەر خەڵاتی گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکەی پێ بەخشرا.
- ڕۆناڵدۆ دا لیما خەڵاتی باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەکەی پێ بەخشرا.
- فابیان بارتێز خەڵاتی باشترین گۆڵپارێزی پاڵەوانێتییەکەی پێ بەخشرا.
- مایکڵ ئۆوین خەڵاتی باشترین یاریزانی لاوی پاڵەوانێتییەکەی پێ بەخشرا.
- ھەڵنژاردەی ئینگلتەرا و فەڕەنسا خەڵاتی یاری خاوێینیان پێ بەخشرا.
خەڵاتی گۆڵکار | باشترین یاریزان | باشترین گۆڵپارێز | باشترین لاو | یاری خاوێن |
---|---|---|---|---|
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
![]() |
تۆپی جامی جیھانی ١٩٩٨
[دەستکاری]تریکەلەر ناوی تۆپی جامی جیھانی ١٩٩٨ بوو، کە کۆمپانیای ئەدیداس درووستی کردبوو. ھاوکات یەکەمین تۆپی دوو ڕەنگ بوو لە جامی جیھانی بەکار بھینرێت.
سەرچاوەکان
[دەستکاری]![]() | ئەم وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |