تاقیکردنەوەی بێکدل
تاقیکردنەوەی بێکدل | |
---|---|
![]() | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٥ |
بابەتی لاوەکی | فێمینیزم، feminist film theory |
ناونراوە لەدوای | ئەلیسۆن بێکدل |
ئیلھام | ژوورێک بۆ خۆت |
دەردەکەوێت لە بەرھەمی | Dykes to Watch Out For |
زانا | ئەلیسۆن بێکدل |
کاتی دۆزینەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٨٥ |
بەرامبەر | پێچەوانەی تاقیکردنەوەی بێکدل |
تاقیکردنەوەی بێکدل تاقیکردنەوەیەکە کە لەسەر بنەمای گەڕان بەدوای بەرھەمی داھێنەرانەی خەیاڵیدا لەسەر دوو ڕۆڵێگڕی ژن کە لەسەر بابەتێک قسە لەگەڵ یەکتر دەکەن کە پەیوەندی بە یەکێک لە پیاوەکان نییە و ھەندێکجاریش، مەرجێکی تریش زیاد دەکرێت کە دوو ڕۆڵگێڕەکە نابێت ناو بن. تاقیکردنەوەکە وەک پێشبینیکەرێکی بەھێز بۆ ئامادەبوونی چالاکانەی ژنان لە فیلم و کارە داھێنەرە خەیاڵییەکانی دیکەدا بەکاردەھێنرێت. ھەروەھا تاقیکردنەوەکە تیشک دەخاتە سەر نایەکسانی ڕەگەزی لە بەرھەمە داھێنەرە خەیاڵییەکاندا.
تاقیکردنەوەکە ناوی «بێکدل» بوو بە ناوی ��ونەرمەندی کارتۆنی ئەمریکی ئەلیسۆن بێکدل، چونکە تاقیکردنەوەکە بۆ یەکەمجار لە یەکێک لە کارە کارتۆنییەکانیدا دەرکەوت. تاقیکردنەوەکە لە سەرەتای سەدەی بیست و یەکەمدا بووە جێی بایەخ و ئەمەش بووە ھۆی دروستبوونی گۆڕاونکاری و تاقیکردنەوەی دیکە کە پشتی پێ دەبەستن.[١]