ئورسولا کۆربێرۆ
ئورسولا کۆربێرۆ | |
---|---|
لەدایکبوون | ئورسولا کۆربێرۆ دێلگادۆ ١١ی ئابی ١٩٨٩ بارسێلۆنا، ئیسپانیا |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠٠٢–ئێستا |
ناسراوە بە | Física o Química Off Course La Casa de Papel The Tree of Blood Snatch |
یار |
|
خەڵاتەکان | ڤیستیڤاڵی فیلمی سیتگێس (٢٠١٤) |
ئورسولا کۆربێرۆ دێلگادۆ (لەدایکبووی ١١ی ئابی ١٩٨٩) خانمەئەکتەرێکی ئیسپانییە، کە بە ڕۆڵی ڕوت گۆمێز لە Física o química (٢٠٠٨–٢٠١٠)، مارگەریتا دێ ئۆستریا لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی Isabel (٢٠١٤) و مارتا لە فیلمی کۆمیدی، Cómo Sobrevivir a una Despedida (٢٠١٥) ناسرا. ئورسولا ناوبانگی سەرتاسەری بە ڕۆڵی تۆکیۆ لە زنجیرەی Atena 3 (دواتر نێتفلیکس) لا کاسا دێ پاپێل (ماڵی پارە؛ لە ٢٠١٧وە) دەرکرد.
ژیانی سەرەتایی
[دەستکاری]ئورسولا کۆربێرۆ دێلگادۆ لە بارسێلۆنا لەدایکبووە.[١][٢] ئەو لە سانت پێرێ دێ ڤیلماجۆر لەگەڵ دایک و باوکی گەورە بووە، پێدرۆ کۆربێرۆ، دارتاشێک و ئیستەر دێلگادۆ، خاوەنی فرۆشگایەک. ئەو خوشکێکی ھەیە بەناوی مۆنیکا.[٣]
لە ٦ ساڵییەوە، ئەیزانی کە ئەیەوێت ببێت بە خانمەئەکتەر و لە سەرەتادا لە ڕیکلامە بازرگانییەکاندا ڕۆڵی ئەگێڕا.[٤] ئەو یەکەم بەشی وەرگرت لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا و خولی نواندنی بینی لەگەڵ دانسی فلامینگۆ و جاز. دوای خوێندن، ئەو ڕۆیشت بۆ مەدرید بۆ وێنەگرتنی زنجیرەی Física o Química.[ژێدەر پێویستە]
پیشە
[دەستکاری]٢٠٠٢–٢٠١٣: سەرەتاکانی پیشەکەی
[دەستکاری]یەکەم ڕۆڵی ئورسولا ڕۆڵی ماریا بوو لە زنجیرەی Mirall Trencat لە ٢٠٠٢ دا. ئەو دەرکەوت بەڕۆڵی سارا لە Ventdelplà لە ٢٠٠٥–٢٠٠٦، و لە زنجیرەی Cuenta átras لە ٢٠٠٧ دا. لە ٢٠٠٨ دا، ڕۆڵی مانوێلا پۆرتیلۆی گێڕا لە زنجیرەی El Internado و دەستی بە کارکردن کرد لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی Antena 3 Física o química تا ٢٠١٠.[٥][٦] کارەکتەرەکی، ڕوت گۆمێز،[٧] نەخۆشی بولیمیای ھەبوو.[٨] زنجیرەکە دەنگۆیەکی زۆری لێکەوەتەوە بەڵام ئورسولا لەلایەن ڕەخنەگرانەوە ڕێزی لێگیراوە.[٩]
دوای بەجێھێشتنی Física o Química، لە ٢٠١١ دا، ئورسولا ڕۆڵێکی سەرەکی گێڕا لە زنجیرەی درامی Televisión Española 14 de Abril. La Republica. وەرزی دووەمی زنجیرەکە پەخن نەکرا تا تشرینی دووەمی ٢٠١٨ بەھۆی کێشەی سیاسی لەگەڵ حیزبی خەڵکی ئیسپانیا.[١٠] لە ھەمان ساڵدا، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە فیلمی ترسناکی XP3D لەگەڵ ماکسی ئیگلێسیاسی ھاوڕێی کە لە زنجیرەی Física o Química کاری لەگەڵدا ئەکرد. ھەرچەندە دوای کامپەینێکی گرینگ بۆ دەرخستنی، فیلمەکە نەیتوانی سەرنجی ڕەخنەگرانی ڕابکێشێت.[١١] لە ٢٠١٢ دا، وێنەگرتنی بۆ فیلمی Los días de gloria کرد کە ئەویش دواخرا بەھۆی کێشە سیاسییەوە و لە تەممووزی ٢٠١٣ پەخشکرا. پاشان، بەژداری لە وەرزی سێھەمی زنجیرەی La 1 کرد بەناویGran Reserva بەڕۆڵی جولیا کۆرتازار. لەھەمان ساڵدا، ئەو دەرھێندرابوو لەلایەن خواکین ئۆریسترێڵ لە فیلمی Catalan TV Volare.[١٢] دواتر، ئەو بەژداری لە فیلمی ترسناکی Afterparty کرد، کە ئەویش نەیتوانی سەرنجی ڕەخنەگران و خەڵکی ڕابکێشێت. لە کۆتایی ساڵەکدا، ئەو ڕۆیشت بۆ کۆڵۆمبیا بۆ وێنەگرتنی Crimen con vista al Mar لەگەڵ کارمێلۆ گۆمێز.[١٣]
لە ٢٠١٣ دا، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە فیلمی کۆمیدی ¿Quién mató a Bambi? لەگەڵ ئەکتەران کلارا لاگۆ و کویم گوتیێرێز. فیلمەکە دەنگۆی باشی لێکەوتەوە و ڕەخنەگران و خەڵکی بە دڵیان بوو[١٤] لە ھەمان ساڵدا، دەنگی سامی کرد لە Cloudy with a Chance of Meatballs 2.[١٥]
٢٠١٤–٢٠١٦: ئیزابێڵ و کۆمیدییەکان
[دەستکاری]لە ٢٠١٤ دا، ڕۆڵی مارگەریتا دێ ئۆستریای گێڕا لە زنجیرەی مێژووی سەرکەووتوو Isabel. لە ھەمان ساڵدا، بوو بەیەکەم خانمەئەکتەر لە مێژوودا کە خەڵاتی Untameable Award وەربگرێت لە ڤیستیڤاڵی فیلمی سیتگس، کە بووە ھۆی ھەبوونی پیشەکەی. مەگەزینی Men's Health ناوی ئافرەتی ساڵ ی لێنا، خەڵاتێک کە بەدەستی ھاوڕێ و خانمەئەکتەری دیار، ڕۆزی دێ پالما پێی بەخشرا.[١٦][١٧]
لە ٢٠١٥ دا، ئورسولا چوو بۆ ترێنتۆ بۆ وێنەگرتنی La Dama Velata، بەرھەمھێنانێکی ئیسپانی-ئیتاڵی لە ڕۆڵ گێڕانی میریەم لیۆن، ئاندریا بۆسکا، و ئاورا گاریدۆ. دواتر لە ھەمان ساڵدا، ڕۆڵی ناتالیا دی فیگوێرۆوا یی مارتۆرێڵ لە سیتکەمی ئیسپانی Anclados لەگەڵ خانمەکتەر ڕۆزی دی پالما.[١٨]
لە ئازاری ٢٠١٥ دا، ڕۆڵی نادیەی گێڕا لە Perdiendo el Norte لەگەڵ ئەکتەران بلانکا سوارێز و یۆن گۆنزالێز.[١٩] لە ھەمان ساڵدا، ئەو خەڵاتی Ciudad de Alicante ی وەرگرت، خەڵاتێک کە لەلایەن ڤیستیڤاڵی فیلمی ئانیکاتێوە دروستکراوە بۆ یارمەتیدانی ھونەرمەندە گەنجە ئیسپانییەکان.[٢٠] لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ دا، ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە زنجیرەی ھەستبزوێنی تازە نوسراوو لەلایەن دروستکەرانی Gran Hotel، بە ناوی La Embajada. زنجیرەکە پەخشکرا Cannes لە کاتی MIPTV و لەلایەن تۆڕی ئەمریکی UniMás و کڕدرا.[٢١]
لە ٢٠١٦ دا، یەکەم ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە فیلمدا لە Cómo sobrevivir a una despedida و پەسەندکرا کە یەکێکە لە باشتری خانمەئەکتەری کۆمیک لە ئیسپانیا. فیلمەکە لە ڤیستیڤاڵی فیلمی مالاگا پەخشکرا لە کێبڕکێ فەڕمییەکە و پاڵێورا بۆ باشترین وێنە.[٢٢]
ئەو ڕۆڵی مارگەرێتا دێ ئۆستریا گێڕایەوە لە فیلمی La Corona Partida. فیلمەکە تەواوکەری زنجیرەی Isabel و Carlos, rey emperador.[٢٣] لە ھەمان ساڵدا، ئەو کاری دۆبلێری کرد و دەنگی کەیتی کرد لە The Secret Life of Pets.[٢٤]
٢٠١٧–ئێستا: لا کاسا دێ پاپێل و ناوبانگی ھۆڵیوود
[دەستکاری]لە ٢٠١٧ دا، ئورسولا ڕۆڵی سەرەکی گێڕا لە زنجیرەی تەلەڤزیۆنی دزی لا کاسا دێ پاپێڵ (تاڵانی پارە). ئەو ڕۆڵی تۆکیۆ ئەگێڕێت، خوێنەری چیرۆکەکە، دزێکی ھەڵھاتوو کە لەلایەن پڕۆفیسۆرەوە ڕاھێنانی پێکراوە بۆ ئەوەی بەژداری لە پلانەکەی دا بکات. زنجیرەکە، لەلایەن ئەلێک پیناوە دروستکراوە، کە پێشتر Vis A Vis ی نووسیوە، کە نەخشێنراوە بە سروشتە تاریکەکەی، گووتارە دژە سەرمایەدارییەکەی و گرینگی ئافرەتان. یەکەم جار لە ئیسپانیا پەخشکرا لە Antena 3 و پاشان بەردەست بوو بۆ سەرتاسەری جیھان لە ڕێی نێتفلیکسەوە. بۆ یەکەم جار لە پیشەکەییدا، ئورسولا کۆربێرۆ چووە دڵی ڕەخنەگران و ھەواداران توانیان ئەم بەشی «پێشتر و دواتر» لە پیشەکەییدا ببینن، بەراورد بە ڕۆڵەکانی پێشووی.[٢٥] ئەو پاڵێورا بۆ باشترین خانمەئەکتەر لە زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی لە پرێمیۆس فێرۆز و خەڵاتێکی ATV بردەوە بۆ باشترین خانمەئەکتەر. زنجیرەکە خەڵاتی باشترین زنجیرەی درامی بردەوە لە ٤٦ھەم خەڵاتەکانی ئێمی سەرتاسەری. سەرکەوتنێکی گەورەی جیھانی بەدەست ھێنا و بوو بە پڕ بینەرترین زنجیرەی بیانی لە نێتفلیکس.[٢٦]
دواتر لەو ساڵەدا، ئەو یەکەم ڕۆڵی سەرەکی پێبەخشرا لە سینەما لەلایەن خولیۆ مێدێم. The Tree of Blood فیلمێکی ھەستبزوێنە و ئورسولا ڕەبێکایە، ژنێکی ئاڵۆز کە، لەگەڵ مێردەکەیدا، نھێنی دەدۆزنەوە لە خێزانەکەیدا. خانمەئەکتەرەکە ھەڵبژێردرابوو لەلایەن ئیزابێڵ کۆیخێتەوە بۆ فیلمی Proyecto Tiempo: La Llave. فیلمەکە لە ڤیستیڤاڵی فیلمی سان ساباستیان پەخشکرا.[٢٧]
لە ٢٠١٨ دا، یەکەم ڕۆڵی پێبەخشرا کە بە ئینگلئیزی قسەی ئەکرد لە زنجیرەی دامی تاوانی Snatch. ئەو ڕۆڵ ئەگێڕێت لەگەڵ ئەکتەران ڕوپێرت گرینت و لوک پاسکوالینۆ.[٢٨]
لە ٢٠١٩ دا، وەک خۆی دەرکەورت لە زنجیرەی کۆمیدی ئیسپانی Paquita Salas. دواتر لە ھەمان ساڵدا، ڕاگەیەندرا بە خراپەکاری G.I. Joe the Baroness لە Snake Eyes، بەشێک لە زنجیرە فیلمی G.I. Joe.[٢٩]
لە ٢٠٢٠ دا، لە موزیک ڤیدیۆی Un Día (ڕۆژێک), گۆرانییەک لەلایەن جەی باڵڤین، دوا لیپا، باد بەنی و تەینی.[٣٠]
ژیانی تایبەتی
[دەستکاری]لە ٢٠٠٨ دا، ئورسولا ژووانی لەگەڵ ئیزڕائیل ڕۆدریگێز بەست بۆ دوو ساڵ.[٣١] لە ٢٠١١ دا، لەگەڵ یاریزانی تێنس فێلانکیۆ لۆپێزدابوو بۆ پێنج مانگ.[٣٢] دەستپێکردنی ٢٠١٣، لەگەڵ مۆدێل و ئەکتەر ئاندرێس ڤێلێنکۆسۆدابوو بۆ سێ ساڵ.[٣٣][٣٤]
لە ٢٠١٦وە، لە خۆشەویستی دابووە لەگەڵ ئەکتەر چینۆ دارین، کە لە سێتی زنجیرەی تەلەڤزیۆنی La Embajada بینی. ئەوان پێکەوە دەژین لە مەدرید لە ٢٠١٩وە.[٣٥][٣٦] ئەو سەگێکی ھەیە بەناوی لۆلیتا.[٣٧]
وێنەی گشتی
[دەستکاری]لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٨وە، ئورسولا بووەتە باڵوێزی کۆکراوەی Fiorever لەلایەن Bvlgari.[٣٨] ئەو بووەتە دەموچاوی چەندەھا بڕاند وەک Tampax (٢٠١١ و ٢٠١٤)، Stradivarius (٢٠١٤)، Maybelline (لە ٢٠١٥وە بۆ ٢٠١٧)، Calzedonia (٢٠١٥) و Falabella (٢٠١٩). ئەو کۆکراوەی Harajukuی دروستکرد بۆ براندی چاوی Multiopticas لە ٢٠١٨.[٣٩][٤٠][٤١][٤٢][٤٣]
خانمەئەکتەرەکە بە «ھێمای فاشیۆن» دانراوە و ئەمەی بە جلوبەرگی Teresa Helbig کەیەوە دروستکردووە، کە کرانەوەیەکی سەرسووڕھێنەری لایەکی ھەبوو کە قاچی دەرئەخست، لە ٣٠ھەم خەڵاتەکانی گۆیا.[٤٤] ھەرچۆنێک، ئەو ڕەخنەی لێگیراوە بەھۆی کێشییەوە و ھەندێک کەس دەڵێن کە تووشی بێ ئیشتیھایی بووبێت. ئەو ھەمیشە ئەمەی ڕەتکردووەتەوە و خۆی بە خۆرەرێکی باش دائەنێت. ئەو ڕاھێنانێکی زۆر دەکات و لەشی بەڕێکی دەھێڵێتەوە.[٤٥][٤٦][٤٧]
ئورسولا کەتەلۆنییە و خۆی بە جیاکەرەوە دانانێت. ئەو پشتگیری لە ھەردوولا دەکات. سەرەڕای ئەوە، سەرئەنجامی ڕیفراندۆمی ٢٠١٧ی کەتەلۆنیا، لە توویتەر وتی کە ئەو «دڵی شکاوە» بە تووندوتیژی پۆلیس.[٤٨]
تۆڕی کۆمەڵایەتی
[دەستکاری]لە مەیی ٢٠١٨، سوپاس بۆ سەرکەووتنی سەرتاسەری لا کاسا دێ پاپێل، خانمەئەکتەرەکە بوو بەو خانمەئەکتەرە ئیسپانییەی کە زۆرترین فۆڵۆوەری ھەبێت لەئینستاگرام بە زیاتر لە ٥ ملیۆن فۆڵۆوەر بەڵام جۆرجینا ڕۆدریگێز و ئیستەر ئێکسپۆسیتۆ بەدەریدا سەرکەووتن. ئەو حێستا زیاتر ڵە ٢٠ ملیۆن فۆڵۆوەری ھەیە.[٤٩]
چاکەکاری
[دەستکاری]ئەو فێمینستە. لە ٢٠١٨ دا، بەژداری لە ڤیدیۆیەکدا کرد بۆ یاسایی بوونی لەباردبردن لە ئەرجەنتین.[٥٠][٥١]
ئەو یەکێکە لە دروستکەرانی Ymas، کۆمپانیایەکی ھونەرمەندان (ئەکتەر، دەرھێنەر، بەرھەمھێنەر، نووسەر، …) کە ڕێگە بە خەڵکی دەدات کە بەژداری پریمیەر، پشت دیمەنەکان و زیاتر بکەن.[٥٢]
خانمەئەکتەرەکە بەژداری لە زۆر کامپەینی ئاگاداری شێرپەنجەی مەمک کردووە لەگەڵ خەنمەئەکتەران بلانکا سوارێز و کلارا لاگۆ. ئەو یارمەتی شێرپەنجەی منداڵانی داوە لەگەڵ Atresmedia Foundation.[٥٣][٥٤]
ئورسولا پلاتفۆڕمەکەی بەکارئەھێنێت بۆ ئاگادارکردنەوەی خەڵک دەربارەی گۆڕانی بەرگەھەوا و ئەندامی ناوبژیوان بوو لە چوارەم ڤیستیڤاڵی فیلم We Art Water.[٥٥][٥٢] لە ٢٠٢٠ دا، بەژداری لە REInventaElSistema# کرد، کامپەینێک کە لەلایەن Greenpeaceەوە دروستکراوە بۆ ئاگادارکردنەوە دەربارەی گۆڕینی بەرگەھەوا و پاندێمیکی کۆڤید-١٩، لەگەڵ کەسایەتی گەورە وەک مرۆڤناس جەین گووداڵ، گۆرانیبێژ ئەڵیجاندرۆ سانز، و خانمەئەکتەر ئێلینا ئانایا لە سەروو ھەموویانەوە.[٥٦]
فیلمۆگرافی
[دەستکاری]فیلم
[دەستکاری]ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
٢٠٠٧ | Crónica de una voluntad | کۆڤا | کورتە فیلم |
٢٠١١ | Slides | N/A | کورتە فیلم |
Elsinor Park | لیسا | ھەرگیز بڵاونەبووەتەوە | |
Paranormal Xperience 3D | بێلێن | ||
٢٠١٣ | Afterparty | باریا / لاورا | |
Crimen con vista al mar | سۆنیا | ||
?Who Killed Bambi | پاوڵا لاریا | ||
٢٠١٥ | Off Course | نادیە | |
Cómo sobrevivir a una despedida | مارتا | ||
٢٠١٦ | La corona partida | مارگەرێتی ئۆستریا | |
Etiqueta Negra | ئەلێکس | کورتە فیلم | |
٢٠١٧ | Proyecto Tiempo: La llave | ئاڵما | |
Una Historia de Amor | خۆی | کورتە فیلم | |
٢٠١٨ | El árbol de la sangre | ڕەبێکا | |
٢٠٢١ | Snake Eyes | باڕۆنێس | لە بەرھەمھێنان دایە |
تەلەڤیزیۆن
[دەستکاری]ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان | کەناڵ |
---|---|---|---|---|
٢٠٠٢ | Mirall trencat | ماریا | ٣ ئەڵقە | TV3 |
٢٠٠٥–٢٠٠٦ | Ventdelplà | سارا | ٧ ئەڵقە | |
٢٠٠٧ | Cuenta atrás | دانیێڵا | ئەڵقە: "Instituto Bretón, 09:23 horas" | Cuatro |
El Internado | مانوێلا پۆرتیلۆ | ئەڵقە: "Ver para creer" | Antena 3 | |
٢٠٠٨–٢٠١١ | Física o Química | ڕوت گۆمێز | ٧١ ئەڵقە | |
٢٠١١–٢٠١٩ | 14 de abril. La República | بێیاتریز دێ لا تۆر | ٣٠ ئەڵقە | La 1 |
٢٠١٢ | Volare | ڵیڵا / ماڵڤا | فیلمی تەلەڤزیۆنی | TV3 |
٢٠١٣ | Gran Reserva | جولیا کۆرتازار / ڵۆرا مارکێز | ٨ ئەڵقە | La 1 |
Mario Conde. Los días de gloria | پالۆما ئالیێندێ | فیلمی تەلەڤزیۆنی | Telecinco | |
٢٠١٤ | Con el culo al aire | سۆفیا | ئەڵقەی: "Episode #3.14" | Antena 3 |
Isabel | مارگەرێتی ئۆستریا | 7 episodes | La 1 | |
٢٠١٥ | Anclados | ناتالیا | ٨ ئەڵقە | Telecinco |
٢٠١٦ | La embajada | ئێستەر سالیناس | 11 episodes | Antena 3 |
٢٠١٧ | ¿Qué fue de Jorge Sanz? | خۆی | ئەڵقەی: "¿Qué fue de Jorge Sanz? Buena racha" | Movistar+ |
٢٠١٧–ئێستا | ماڵی پارە | سیلێنێ ئۆلیڤێیرا / تۆکیۆ | ڕۆڵی سەرەکی؛ ٣١ ئەڵقە | Antena 3 / نێتفلیکس |
٢٠١٨ | Snatch | ئینەس | ٨ ئەڵقە | Sony Crackle |
٢٠١٩ | Paquita Salas | خۆی | ئەڵقە: "B-Fashion" | نێتفلیکس |
موزیک ڤیدیۆ
[دەستکاری]ساڵ | ناوی گۆرانی | گۆرانیبێژ(ەکان) |
---|---|---|
٢٠٠٨ | El precio de la verdad | سینکۆ دێ ئێنێرۆ |
٢٠١٣ | Heartbreaker | ئاورین |
Lo importante | پیگنۆیز | |
٢٠١٥ | Mi Querida España | کیکۆ ڤێنێنۆ، ڕۆزالێن |
٢٠١٨ | Cuando Me Miras[٥٧] | سی. تێنگانا |
٢٠٢٠ | UN DÍA (ڕۆژێک) | جەی باڵڤین، دوا لیپا، باد بەنی، تەینی |
خەڵات و پاڵێوراوەکان
[دەستکاری]ساڵ | خەڵات | بابەت | کاری پاڵێوراوە | ئەنجام |
---|---|---|---|---|
٢٠٠٩ | La Denominacion de Origen de la Mancha | گەنجی ساڵ | Fisica o Quimica | براوە |
2010 | Top Glamour | باشترین خانمەئەکتەری تازە | براوە | |
٢٠١١ | Kapital | باشترین خانمەئەکتەر | براوە | |
٢٠١٤ | ڤیستیڤاڵی فیلمی سیتگس | Untameable Spirit | خۆی | براوە |
خەڵاتەکانی Men's Health | ئافرەتی ساڵ | براوە | ||
٢٠١٥ | ڤیستیڤاڵی فیلمی ئالیکانتێ | خەڵاتی شەرەف و یارمەتیدان | براوە | |
٢٠١٥ | باشترین خانمەئەکتەر | Cómo Sobrevivir a una Despedida | پاڵێوراو | |
٢٠١٨ | پریمیۆس فێرۆز[٥٨] | باشترین خانمەئەکتەری سەرەکی لە زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی | ماڵی پارە | پاڵێوراو |
زمجیرەی MiM | باشترین خانمەئەکتەری درامی | پاڵێوراو | ||
خەڵاتەکانی ATV | باشترین خانمەئەکتەر | براوە | ||
٢٠٢٠ | خەڵاتەکانی پلاتینۆ | باشترین خانمەئەکتەر لە کورتە زنجیرە یان زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی | پاڵێوراو |
سەرچاوەکان
[دەستکاری]- ^ ھەڵەی لوا لە مۆدیوول:Citation/CS1/Date_validation لە ڕیزی 627:attempt to compare two nil values. «وەشانی ئەرشیڤکراو». لە ڕەسەنەکەوە ئەرشیڤ کراوە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown (بەستەر) - ^ «Úrsula Corberó». Semana (بە ئیسپانی). لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Úrsula Corberó explica por primera vez la dura vida de su madre y su hermana». Lecturas (بە ئیسپانی). ٩ی ئازاری ٢٠١٧. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ «Úrsula Corberó duros días de autoestop con su madre para ser actriz». Europa Press (بە ئیسپانی). Madrid. ١٠ی ئازاری ٢٠١٧. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
- ^ A3TV (٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٨). «Úrsula Corberó forma parte del elenco de 'Física o Química'». Fórmula TV (بە ئیسپانی). Noxvo. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ^ Ortiz، Aida (١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠). «'Física o Química' pierde a Ruth, Úrsula Corberó». Ideal (بە ئیسپانی). Vocento. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ A3TV (٣ی شوباتی ٢٠١٦). «Úrsula Corberó como Ruth Gómez en 'Física o Química'». Bekia (بە ئیسپانی). Noxvo. لە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ^ Klareta (١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٠). «Personaje de Fisica o Quimica». 20 Minutos (بە ئیسپانی). لە ١٠ی حوزەیرانی ٢٠١٤ ھێنراوە.
- ^ «Premios Top Glamour Women of the Year 2010». www.glamour.es. ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٠. لە ١ی ئایاری ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ País، El (٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨). «Ya hay fecha para el regreso de '14 de abril. La república'». El País – لەڕێگەی elpais.com.
- ^ «Úrsula Corberó protagoniza un nuevo clip de 'XP3D'». Antena3 (بە ئیسپانی). Madrid: Atresmedia Corporación de Medios de Comunicación. ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Volare (TV) (2012)» – لەڕێگەی www.filmaffinity.com.
- ^ «Crimen con vista al mar». Filmaffinity (بە ئیسپانی). ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠.
- ^ «'Se busca': Clara Lago, Úrsula Corberó y Quim Gutiérrez 'mataron a Bambi'». Divinity (بە ئیسپانی). Mediaset España. ١٤ی ئازاری ٢٠١٣. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Úrsula Corberó – Ficha». El Doblaje.com (بە ئیسپانی). لە ١٦ی شوباتی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «La joven actriz Úrsula Corberó, Premio Bacardí de Festival de Sitges al Espíritu Indomable». La Vanguardia.
- ^ «Hiba Abouk, Jesús Castro, Úrsula Corberó y más en los premios Men's Health». www.zeleb.es.
- ^ «Úrsula Corberó: "Anclados' es una serie que tiene todos los factores para funcionar"». telecinco. ٢٤ی ئایاری ٢٠١٥.
- ^ «Úrsula Corberó saca su lado más gamberro en 'Perdiendo el Norte'». Antena3 (بە ئیسپانی). Madrid: Atresmedia Corporación de Medios de Comunicación. ٤ی حوزەیرانی ٢٠١٤. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Úrsula Corberó, premio 'Ciudad de Alicante' por su prometedora carrera». elperiodico. ١١ی ئایاری ٢٠١٥.
- ^ «'Sé quién eres' y 'La Embajada', series españolas en Cannes 2016». vertele. ٩ی ئازاری ٢٠١٦.
- ^ Cuervo، Celia (٢٢ی نیسانی ٢٠١٥). «Úrsula Corberó, Natalia de Molina y la despedida más loca del año». Grazia (بە ئیسپانی). لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «'La corona partida', la película que une 'Isabel' y 'Carlos', se estrenará en cines el 19 de febrero». RTVE.es. ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٦.
- ^ Miguel، Iván Martínez de (٢٠ی ئایاری ٢٠١٦). «Mascotas – Úrsula Corberó y David Guapo como actores de doblaje». HobbyConsolas.
- ^ «Cr��tica de 'La Casa de Papel': El cine con mayúsculas llega a la televisión». FormulaTV.
- ^ «Séries. "La Casa de Papel" saison 3: le retour en force de l'énorme succès espagnol de Netflix». Courrier international. ١٩ی تەممووزی ٢٠١٩.
- ^ Fotogramas، Por Redacción (١٨ی نیسانی ٢٠١٨). «'Proyecto Tiempo': la película». Fotogramas.
- ^ «Primer tráiler de lo nuevo de 'Snatch' con el ardiente personaje de Úrsula Corberó». ObjetivoTV. ٢٤ی ئابی ٢٠١٨.
- ^ Verhoeven، Beatrice؛ Gonzalez، Umberto (٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩). «'Snake Eyes': Ursula Corbero to Play Baroness in 'GI Joe' Movie Spinoff (Exclusive)». The Wrap. لە ٢٦ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ Exposito، Suzy؛ Exposito، Suzy (٢ی تەممووزی ٢٠٢٠). «Hear Dua Lipa, J Balvin, Bad Bunny and Tainy's Surprise Song 'Un Día'». Rolling Stone (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ Palmero، María (٩ی ئایاری ٢٠١٦). «Desmontamos a Úrsula Corberó ('La embajada'): sus amores, su pasado y más» (بە ئیسپانی). Titania Compañía Editorial, S.L. لاپەڕە ١٩. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ QMD!، Por (١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢). «Úrsula Corberó y Feliciano López». Que Me Dices (بە European Spanish). لە ٢٢ی نیسانی ٢٠١٩ ھێنراوە.
- ^ «Andrés Velencoso y Úrsula Córbero, su relación se confirma». Europa Press (بە ئیسپانی). Madrid. ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٣. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Bárcena، Eva (٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥). «Fin del romance entre Úrsula Corberó y Andrés Velencoso». El Confidencial (بە ئیسپانی). Titania Compañía Editorial, S.L. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ «Chino Darín y Úrsula Corberó hablan por primera vez de su romance». El Periódico (بە ئیسپانی). Grupo Zeta. ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠١٦. لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ ھێنراوە.
- ^ Palmero، María (٩ی نیسانی ٢٠١٩). «Así es la casa que Úrsula Corberó y Chino Darín se compraron por 400.000 euros». Vozpópuli.
- ^ 20 Fotos Escapadas (١٧ی ئازاری ٢٠١٥). «La ruta urbana de Úrsula Corberó y su perra Lolita | Glamour». Glamour.es.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ^ «Fiorever | Bvlgari». www.bulgari.com. لە ڕەسەنەکە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Los básicos de belleza de Úrsula Corberó para estar siempre perfecta». InStyle. ١٥ی نیسانی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Úrsula Corberó, chica Tampax 2014». woman.es. ٦ی ئایاری ٢٠١٤.
- ^ «Úrsula Corberó: "Todas las mujeres tenemos el poder de seducir"». woman.es. ١٣ی ئابی ٢٠١٥.
- ^ «Poppy Delevingne VS. Úrsula Corberó duelo de it girls en blanco y negro». ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤.
- ^ «Soy Úrsula Corberó: Soy Falabella». FalabellaPE.
- ^ «Úrsula Corberó, la más sexy de la alfombra roja de los premios Goya 2016». woman.es. ٦ی شوباتی ٢٠١٦. لە ڕەسەنەکە لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «La llamativa delgadez de Úrsula Corberó». ELMUNDO. ٣٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤.
- ^ [١]
- ^ «Entrenamos?». El blog de Úrsula. لە ڕەسەنەکە لە ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Úrsula Corberó: "Estaba cansada de hacer de chica fina"». ELMUNDO. ٢ی ئەیلوولی ٢٠١٧.
- ^ «Las 5 influencers españolas más seguidas en Instagram». AS.com. ٢٨ی تەممووزی ٢٠١٩.
- ^ «Úrsula Corberó: "El feminismo es necesario para equilibrar"». mujerhoy. ٢٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨.
- ^ «Aborto legal | Joan Manuel Serrat, Úrsula Corberó y otros artistas españoles grabaron un spot a favor del proyecto – TN.com.ar». Todo Noticias. ٨ی تەممووزی ٢٠١٨.
- ^ ئ ا «ymás». ymás.
- ^ «Blanca Suárez, Clara Lago y Úrsula Corberó, unidas contra el cáncer de mama». Mujerhoy. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «'El libro sin dibujos', la sorpresa de la Fundación Atresmedia para sacar la sonrisa a los niños con cáncer». LaSexta. ١٥ی شوباتی ٢٠١٦.
- ^ LR، Redacción (٢١ی ئابی ٢٠١٩). «Incendio en Amazonas: Úrsula Corberó y su emotivo mensaje de concientización». larepublica.pe.
- ^ S، Por؛ Muñoz، ra (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠). «De Úrsula Corberó a Jon Kortajarena, la cultura se moviliza en la última campaña de Greenpeace». Harper's BAZAAR (بە European Spanish). لە ٢٧ی تەممووزی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
- ^ «Úrsula Corberó, la nueva musa musical de C. Tangana». lavanguardia.com. ١٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨.
- ^ داڕێژە:Cita web
بەستەرە دەرەکییەکان
[دەستکاری]کۆمنزی و��کیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە ئورسولا کۆربێرۆ تێدایە. |
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: bot: original URL status unknown
- ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list
- ئەو پەڕانەی ژێدەری ئینگلیزیی ئەمەریکایییان ھەیە (en-us)
- ئەو پەڕانەی ژێدەری European Spanishیان ھەیە (es-es)
- ئەو وتارانەی وتەی بێسەرچاوەیان تێدایە لە January 2020
- لەدایکبووانی ١٩٨٩
- زیندووان
- خەڵکی بارسێلۆنا