بۆ ناوەڕۆک بازبدە

فەرھەنگی فارسی-کوردیی زانستگای کوردستان

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە

فەرھەنگی زانستگای کوردستان (بە فارسی: فرهنگ دانشگاه کردستان) فەرھەنگێکی فارسی بە کوردییە کە بە سەرپەرشتیی ماجد مەردۆخ ڕۆحانی و لەلایەن زانستگای کوردستانی سنە، لە ساڵی ٢٠٠٦دا بڵاو کراوەتەوە. تا ئێستا لە دوو وەشانی سێ بەرگی و یەک بەرگیدا چاپ کراوە و بڕیار وایە وەشانێکی کورتکراوی گیرفانیشی ھەبێت.

لە پێشەکیی ئەم فەرھەنگەدا ئامانجە سەرەکییەکانی ئەمانە دەستنیشان کروان:

  • بەرگری لە فەوتانی وشەی ڕەسەنی کوردی
  • یارمەتی نووسەرانی کوردی فارسیزان، بۆ باشتر و پاراوتر بوونی قەڵەمیان
  • هێنانەوە سەریەکی زمانی کوردی و زمانی خوێندن(فارسی) بۆ دانیشتووانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
  • یارمەتی لێکۆڵەرانی زمانی فارسی لە کوردستاندا
  • داڕشتنی شێوازی زانستی لە فەرهەنگ نووسی کوردی

نووسەران

[دەستکاری]
دەستەی نڤیسیاران، لە ڕاستەوە بۆ چەپ: مەحیەدین کەریمی- موحەمەدژیان ئەمینی - مادی سەنەندەجی- ماجد مەردۆخ ڕۆحانی

دەستەی نڤیسیاران:

  • ماجد مەردۆخ ڕۆحانی : سەرنڤیس
  • مەھدی سەنەندەجی
  • یەدوڵڵا پەشابادی
  • موحەمەدژیان - ئەمینی
  • مەحیەدین کەریمیان

پشتیوانی نەرمامێری:

  • هادی ئەسغەری
  • هیوا رۆستەمی زادە
  • وریا دیوانی

سەرچاوەکان

[دەستکاری]
  • پێشەکیی فرهنگ فارسی-کردی دانشگاه کردستان، دانشگاه کردستان، چاپ اول، زمستان ١٣٨٥، سنندج. ISBN 964-96239-7-3

گرێدان بۆ دەرەوە

[دەستکاری]
  • uok.ac.ir/Dictionary، پەڕەی تایبەتی فەرھەنگ لە سایتی زانستگای کوردستان