بۆ ناوەڕۆک بازبدە

چەو

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.
وێنەی چەوی قەراخی زەریا

چەو یان چەگل (بە ئینگلیزی: Gravel) وردەبەردە کە دەنکەکانی لە خیز گەورترە.[١] لە میکانیکی خۆڵدا چەو بەو خۆڵە دەگوترێت کە درێژایی دەنکەکانی لەنێوان ٢ تا ٦٠ میلیمەترە.[٢] چەو بەزۆری لە گوێی چەم و لای کانییەکاندا و لە کەناری دەریادا بە شێوەی سروشتی دەست دەکەوێت. چەو لەبەرەوەی دەنکەکانی گەورەن و ناوەڕۆکەکەی خۆڵی وردی کەم تێدایە، بە ئاسانی ئاو پێیدا ھاتوچۆ دەکات. واتە بەڕێوەکەریی ھیدرۆلیکیی (بە ئینگلیزی: Hydraulic conductivity) چەو زۆرە و دەکاتە ١ سانتیمەتر لە چرکەدا (cm/s) و زیاتریش.[٣] بۆیە زەخیرەی ئاوی ژێرزەوی زۆر جار لەناو چەودا دەدۆزرێتەوە. چەو لە دروستکردنی زۆر ماددە و کەرەستەدا، وەک کۆنکریت و ڕووی ڕێگە، کەڵکی لێ وەردەگیرێت.

سەرچاوەکان

  1. ^ «چەو - ھەنبانە بۆرینە». lex.vejin.net (بە کوردی). لە ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ ھێنراوە.
  2. ^ Craig, Robert F. Craig's soil mechanics. CRC press, 2004.
  3. ^ Freeze, R. Allan. (1979). Groundwater. Cherry, John A. ,. Englewood Cliffs, N.J.: Prentice-Hall. ISBN 0-13-365312-9. OCLC 4493153.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)