جامی ئەورووپای ١٩٩٠-١٩٩١
جامی ئەورووپای ١٩٩٠-١٩٩١ | |
---|---|
وەرزی وەرزشەکانی خول یان پێشبڕکێ | خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا |
پۆلی پێشبڕکێ | تۆپی پێی پیاوان |
وەرزش | تۆپی پێ |
لە پێش | جامی ئەورووپای ١٩٨٩-١٩٩٠ |
لە دوای | جامی ئەورووپای ١٩٩١-١٩٩٢ |
ژمارەی چاپ | 36 |
ڕێکەوتی دەستپێکردن | ١٩ی ئەیلوولی ١٩٩٠ |
ڕێکەوتی کۆتاییھاتن | ٢٩ی ئایاری ١٩٩١ |
ڕێکخەر | یەکێتیی تۆپی پێی ئەورووپا |
براوە | FK Crvena zvezda |
Statistical leader | Jean-Pierre Papin، Peter Pacult |
وێبگە | https://www.uefa.com/uefachampionsleague/history/seasons/1991/ |
جامی ئەورووپای ١٩٩٠–١٩٩١ وەرزی ٣٦ی خولی پاڵەوانەکانی ئەورووپا بوو کە ئەوکات بە جامی ئەورووپا ناسرابوو، پاڵەوانێتییەکە بۆ یانەکانی تۆپی پێی پیاوان لە وڵاتانی سەر بە یەکێتییەکانی تۆپی پێی ئەورووپا (UEFA) بوو. یارییەکان لە نێوان ١٩ی ئەیلوولی ١٩٩٠ تا ٢٩ی ئایاری ١٩٩١ بەڕێوەچوو. یانەی ئەستێرەی سووری بەلگرادی سڕبی بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا ئەم پاڵەوانێتییەی بردەوە دوای ئەوەی لە یانەی مارسیلیای بردەوە، یارییەکە بە کاتی ئاسایی و زۆرکراو بە ئەنجامی ٠–٠ کۆتایی ھات، لە لێدانە یەکلایکەرەوەکان بە ئەنجامی ٥–٣ لە بەرژەوەندی یانەی ئەستێرە سوورەکان کۆتایی ھات،[١] یاری کۆتایی نێوان ھەردوو یانەکە لە شاری باری لە ئیتاڵیا لە ٢٩ی ئایاری ١٩٩١ بەڕێوەچوو.[٢] ئەمە تەنھا دووەمجار بوو کە یانەیەکی ئەورووپای ڕۆژھەڵات سەرکەوتنی بەدەستھێنا، دوای ستیوا بووکورێتی ڕۆمانیا لە ساڵی ١٩٨٦. دوا پاڵەوانێتی بوو کە تەنھا لەسەر بنەمای کۆتایی ھاتنی یارییەکە بوو، قۆناغی کۆمەڵەکان بۆ وەرزی داھاتوو زیادکرا. ئەم وەرزە شاھیدی گەڕانەوەی یانەکانی ئینگلتەرا بوو دوای ئەوەی بەھۆی کارەساتی یاریگای ھایسل لە ساڵی ١٩٨٥ بۆ ماوەی پێنج ساڵ بەشداری پاڵەوانێتییەکەیان نەکرد، جگە لە یانەی لیڤەرپوول کە بۆ ماوەی ساڵێک بەشداریکردنی لێ قەدەغەکرا و بەو ھۆیەوە بەشداری لەم پاڵەوانێتییەدا نەکرد. یانەی ئەیاکس پاڵەوانی خولی ھۆڵەندی، بەھۆی ھەڵسوکەوتی خراپی ھاندەرانی لە یەکێک لە یارییەکانی ئەم وەرزەی پێش ئەو پاڵەوانێتییە بەشداری نەکرد. کۆی گشتی ٣١ یانە بەشداری پێشبڕکێکەیان کرد.[٣]
سەرچاوەکان
- ^ «Champions League 1990/1991 results, Football Europe - Flashscore». www.flashscore.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «European Cup & Champions League History 1955-2022». www.europeancuphistory.com. لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ «1990/91 European Cup Winners' Cup». eu-football.info (بە ئینگلیزی). لە ٢٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
بەستەرە دەرەکییەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە جامی ئەورووپای ١٩٩٠-١٩٩١ تێدایە. |
- ١٩٩٠-١٩٩١ ھەموو یارییەکان – وەرز لە ماڵپەڕی یوفا
- ئەنجامی جامی ئەورووپا لە یاری Rec. وەرزش. دامەزراوەی ئاماری تۆپی پێ
- ھەموو گۆڵکارانی ١٩٩٠–٩١ جامی ئەورووپا بەپێی پرۆتۆکۆڵەکانی UEFA