بۆ ناوەڕۆک بازبدە

بەرزەجێبوون (دین)

لە ئینسایکڵۆپیدیای ئازادی ویکیپیدیاوە
The printable version is no longer supported and may have rendering errors. Please update your browser bookmarks and please use the default browser print function instead.

لە فەلسەفەی دیندا، بەرزەجێبوون یا بەرزنشینی[١] (بە ئینگلیزی: transcendence؛ بە عەرەبی و فارسی: تعالی) ئاماژە بەو لایەنە لە زات یا ھێزی خوا دەکا کە بەتەواوی لە دنیای ماددی و یاسا فیزیکییەکانی دابڕاوە و لە ئەوپەڕیانەوە جێی گرتووە. بەرزەجێبوون یا بەرزنشینی پێچەوانەی «نێونشینی»یە کە تێیدا دەوترێ خوا لە جیھانی فیزیکیدا حازرە و مەخلووقەکانی بە شێوەگەلی جۆربەجۆر دەستیان دەگاتێ.

ھەندێ کەسیش دەڵێن لە ئەزموونە ئایینییەکانی خۆیاندا بە حاڵەتێکی تایبەت لە «بوون» دەگەن کە تێیدا سنوورەکانی واقیعی فیزیکی دەبەزێنن و بەستراوی و ھەڵواسرانی خۆیان بە جیھانی ماددییەوە دەپچڕێنن، ئەو حاڵەتەش ھەر ��ەرزبوونەوە یا بەرزنشینیی پێ دەڵێن. گوایە ئەمە بەتایبەت لە دۆعا و نزا و نوێژ و تێڕامان و بیناو (کەشف و شوھوود)دا خۆ نیشان دەدات.[٢]

ئایینە ئیبراھیمییەکانی وەک ئیسلام و مەسیحییەت و جوولەکایەتی تێکڕا خوا بە پاک و بەرزەجێ (منزه و متعالی) دەزانن، بەو مانایە کە لە جیھان و ھەموو ئەو شتانەی کە تیایا دەژین بەرزترە.

سەرچاوە

  1. ^ بەرامبەر بە transcendence: سەجادی، بەختیار. فەرھەنگی زاراوەی ڕەخنەیی. ماڵی وەفایی.{{cite book}}: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: خاڵبەندیی زیادە (بەستەر)
  2. ^ «Transcendence (religion)»، Wikipedia (بە ئینگلیزی)، ٢٤ی تەممووزی ٢٠٢٣، لە ١٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە