کریس تەکەر
کریستۆفەر تەکەر (لەدایکبووی ٣١ی ئابی ١٩٧١) کۆمیدیانێکی ستاندئەپ و ئەکتەرێکی ئەمریکییە. تەکەر یەکەم جار لە ساڵی ١٩٩٢ وەک کۆمیدیانێکی ستاندئەپ لە زنجیرەی کۆمیدیی دێف کۆمیدی جامی ئێچ بی ئۆدا دەرکەوت، کە زووزوو لە ماوەی ساڵانی نەوەدەکاندا لە بەرنامەکەدا دەرکەوت. لە فیلمەکانی ھەینی و توخمی پێنجەم و پارە قسە دەکات و جاکی بڕاون ڕۆڵی گێڕاوە و دواتر لە ساڵانی ٢٠٠٠دا ناوبانگێکی بەرفراوانی بەدەستھێنا بەھۆی ڕۆڵبینینی لێکۆڵەر جەیمس کارتەر لە زنجیرەی کاتژمێری جەنجاڵیدا.
کریس تەکەر | |
---|---|
ناوی لەدایکبوون | کریستۆفەر تەکەر |
لەدایکبوون | ئەتلانتا، جۆرجیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا | ٣١ی ئابی ١٩٧١
مامناوەندی |
|
ساڵانی چالاکی | ١٩٩٢–ئێستا |
چەشنەکان | |
بابەت(ەکان) | |
ھاوسەر | ئازجا پرایەر (ھاوسەرگیری ١٩٩٧؛ ٢٠٠٣) |
مناڵەکان | ١ |
سەرەتای ژیان و پەروەردە
دەستکاریکریستۆفەر تەکەر لە ٣١ی ئابی ١٩٧١[١][٢][٣] لە ئەتڵانتا لە ویلایەتی جۆرجیا لەدایکبووە، کوڕە بچووکی ماری لویس (ناوی پێش ھاوسەرگیری ماری بڕاینت) و نۆریس تەکەرە.[٢] تەکەر یەکێکە لە شەش منداڵ، لە سەرەتای ژیانیدا فێربوو کە گاڵتە و نوکتە ھێزی ئەوەی ھەیە سەرنجی خەڵک بۆ خۆی ڕابکێشێت لە قوتابخانە و لە ماڵەوە.[٤] باوکی بازرگانێکی سەربەخۆ بوو و خاوەنی خزمەتگوزارییەکی دەرگاوانی بوو. تەکەر لە دیکاتۆر، جۆرجیا گەورە بووە، و دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەییی کۆڵۆمبیا، ڕووی لە لۆس ئانجلۆس کردووە بۆ ئەوەی کاری کۆمیدی ئەنجام بدات. کاریگەرییە کۆمیدییەکانی بریتی بوون لە ڕیچارد پرایەر و ئێدی مەرفی، و تەکەر لەلای مامۆستاکانی و ھاوپۆلەکانی ئامادەیییەوە بەوە ناسرابوو کە دەیتوانی خەڵک بخاتە پێکەنین بە لاساییکردنەوەی ئێدی مەرفی و مایکڵ جاکسن و کەسانی تر.[٥] تەکەر لە ماڵێکی مەسیحیی پێنتاکۆستالدا گەورە بووە، چونکە لەکاتی منداڵیدا دایک و باوکی ئەندامی کڵێسای گاد ئین کرایست.[٦]
پیشە
دەستکاریتەکەر دەستیکرد بە نمایشکردنی توانا کۆمیدییەکانی لەبەردەم ئامادەبووانی یانەی کۆمیدیی ناوخۆییی ئەتلەنتا تاوەکوو بڕیاریدا لە ساڵی ١٩٩٠دا بچێتە لۆس ئانجلەس بۆ ئەوەی پەرەی زیاتر بە پیشەی ستاند ئاپ کۆمیدییەکەی بدات.[٧] لە ساڵی ١٩٩٢دا، تەکەر زۆرجار لە زنجیرەی کۆمیدیی دێف کۆمیدی جامی ئێج بی ئۆ دەردەکەوت.[٨] یەکەم دەرکەوتنی سینەمایی لە فیلمی ئاھەنگی ماڵەوە ٣دا بوو لە ساڵی ١٩٩٤[٩] و لە ساڵی دواتردا بەھۆی دەرکەوتنی لە فیلمی ھەینیدا شانبەشانی ڕاپەر ئایس کیووب ناوبانگی زیاتری بەدەستھێنا.[٩] لە ساڵی ١٩٩٧دا، بە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمەکانی توخمی پێنجەم و پارە قسە دەکات بەشداربوو. ھەروەھا بە ڕۆڵی پاڵپشت لە فیلمی جاکی بڕاونی کوێنتن تارانتینۆدا بەشدار بوو و ڕۆڵێکی سەرەکی ھەبوو لە فیلمی کۆمیدیی سیخوڕیی دەبڵ-ئۆ-سۆوڵ، بەڵام فیلمەکە ھەرگیز بڵاونەکرایەوە.[١٠]
لەگەڵ ھونەرمەندی بەرگریی ھۆنگ کۆنگ جاکی چاندا، تەکەر ڕۆڵی لێکۆڵەری بنکەی پۆلیسی لۆس ئانجلەس جەیمس کارتەر بینی لە زنجیرە فیلمی کۆمیدیی ئەکشنی ھونەری جەنگیی کاتژمێری جەنجاڵی. دوای سەرکەوتنی بازرگانیی یەکەم فیلمی کاتژمێری جەنجاڵی، مووچەی ٢٠ ملیۆن دۆلاری وەرگرت بۆ فیلمی کاتژمێری جەنجاڵی ٢، و ٢٥ ملیۆن دۆلاری پێدرا بۆ فیلمی کاتژمێری جەنجاڵی ٣. بەشێ سێیەم بەشێک بوو لە گرێبەستێکی دوو فیلمی بە بڕی ٤٠ ملیۆن دۆلار لەگەڵ نیو ڵاین سینەما کە فیلمێکی داھاتووی ناونەھێندراویشی تێدا بوو. ھەروەھا بڕیار بوو ٢٠٪ی داھاتی کاتژمێری جەنجاڵی ٣ وەربگرێت.
تەکەر ڕۆڵی سمۆکیی نەگێڕایەوە لە ھەینیی داھاتوو (٢٠٠٠) و ھەینیی داھاتووتر (٢٠٠٢) لەبەر ھۆکاری ئایینی، دواتر ڕوونیکردەوە کە نایەوێت ھانی کەسانی تر بدات تاکوو ماریوانا بکێشن.[١١] لە ڤیدیۆکلیپی «تۆ جیھانی من دەھەژێنیت»ی مایکڵ جاکسندا ڕۆڵی سەرەکیی گێڕا و لە ڤیدیۆکلیپی «خۆشەویستیی کالیفۆرنیا»ی تووپاک شاکوور بە ڕۆڵێکی کامیۆ بەشدار بوو.[١٢] لە ١٣ی شوباتی ٢٠٠٩دا، تەکەر بەشداریی لە یاریی ناودارانی ئێن بی ئەی ئۆڵ-ستار ویکێنددا کرد. کەسایەتییە ناودارەکانی تر کە بەشدار بوون بریتی بوون لە ڕاپەر ماستەر پی، یاریزانانی ھۆڵی ناودارانی ئێن بی ئەی و کڵاید درێکسلەر و دۆمینیک ویڵکینز، وەرگری فراوان تێرڵ ئۆوێنز و چوار ھارڵم گڵۆبترووەتەرس.
لە ٢٠٠٧دا ڕاگەیەندرا کە تەکەر ڕۆڵی سەرەکی دەگێڕێت لە فیلمێکی درامای نیو ڵاین بە ناوی خاتوو ئێس: ژیانم لەگەڵ فڕانک سیناترا، لە دەرھێنانی برێت ڕاتنەر و وەرگیراو لە خۆژیاننامەی جۆرج جەیکەبس کە وەک خزمەتکاری فڕانک سیناترا کاری دەکرد لە سەردەمی ڕات پاکی ساڵانی ١٩٥٣–١٩٦٨دا.
لە ساڵی ٢٠١١دا، تەکەر گەڕایەوە بۆ کۆمیدیای ستاند ئەپ. ساڵی دواتر، گەڕایەوە بۆ نواندن لە فیلمی سیلڤەر ڵاینینگس پلەیبووک، کە لەگەڵ بڕادلی کووپەر، جێنیفەر لۆرنس، و ڕۆبێرت دی نیرۆدا بە ڕۆڵی سەرەکی بەشدار بوون. نواندنی تەکەر لە فیلمەکەدا لەلایەن ڕەخنەگران و بینەرانەوە پێشوازییەکی باشی لێکرا.[١٣] فیلمەکە خۆی چەندین خەڵات و پاڵاوتنی وەرگرتووە، لەوانە خەڵاتی فیلمیی کۆمەڵەی ڕەخنەگران بۆ باشترین کۆمەڵەی نواندن. لە ساڵی ٢٠١٣دا، خەڵاتەکانی بی ئی تیی پێشکەش کرد. لە ساڵی ٢٠١٦دا، لە فیلمی پیاسەی درێژی نیوەوەختیی بیڵی لیندا دە��کەوت. لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ڕۆڵی ھاوەرد وایتی گێڕا، بەڕێوەبەری کۆمپانیای نایکی، لە فیلمی ھەوادا.
ژیانی کەسی
دەستکاریتەکەر کوڕێکی ھەیە بە ناوی دێستن لەگەڵ ھاوسەری پێشووی ئازجا پرایەر.[١٤] کاتەکانی لە نێوان لۆس ئانجلەس و لاس ڤێگاس و ئەتڵانتادا دابەش دەکات.[١٥] تاکەر جارێک خاوەنی ماڵێک بوو لە مۆنتڤێردی، فلۆریدا لە ناوچەی ئۆرلاندۆ، فلۆریدا؛ بەڵام لە ساڵی ٢٠١١دا لێیسەندرایەوە.[١٦]
تەکەر ھاوڕێیەکی نزیکی جاکی چانە. ھەروەھا لەگەڵ گۆرانیبێژ مایکڵ جاکسنیش نزیک بووە: لە ئاھەنگی ٣٠ ساڵەیدا ناساندوویەتی و سەمای کەگەڵدا کردووە؛ لە ڤیدیۆکلیپی «تۆ جیھانی من دەھەژێنیت» دەرکەوتووە لە ئەلبومی لە شکان نەھاتووی ساڵی ٢٠٠١؛ و لە مەراسیمی یادکردنەوەیدا ئامادە بووە. ھەروەھا ژیانی ھونەریی تەکەر کاریگەریی جاکسنی لەسەر بوو، وەک لە دیمەنێکی فیلمی کاتژمێری جەنجاڵی ٢دا دەبیندرێت کە سەما دەکات و گۆرانیی «مەوەستە تاکوو بێزار دەبیت» دەڵێتەوە و لە ھەینیدا لاساییی شێوازی سەماکردنی جاکسن دەکاتەوە. لە ھەڵبژاردنە سەرەتایییەکانی ساڵی ٢٠٠٨دا، پشتگیریی باراک ئۆبامای کرد.[١٧]
تەکەر بەشداریی لە بەڵگەفیلمی ٢٠٠٦ی پرۆفیسۆر ھێنری لویس گەیتس جونیەر کردووە سەبارەت بە پێکھاتەی بۆماوەییی ئەفریقییە ئەمریکییەکان بە ناوی ژیانی ئەفریقییە ئەمریکییەکان، کە بە تایبەتی سەرنجی دەخستە سەر چیرۆکەکانی کەلەپووری ئەمریکییە ڕەسەنەکان لە کۆمەڵگە ئەفریقییە ئەمریکییەکان. ئەنجامی پشکنینی دی ئێن ئەیی تەکەر دەری خست کە باوباپیرانی ئەفریقی، ئەورووپی، و کەمێک ئەمریکیی ڕەسەنن.[١٨] ھەروەھا ڕەچەڵەکی باوکی تەکەر دەگەڕێتەوە بۆ گەلی ئامبوندووی ئەنگۆلا و لایەکی دایکی دەگەڕێتەوە بۆ بامیلێکێی کامیروون.[١٩] ھەروەھا داری خێزانییەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٨٣٠. تەکەر و گەیتس سەردانی ئەنگۆلایان کرد، کە شوێنی لەدایکبوونی ھەندێک لە باوباپیرانی بووە.
لە ساڵی ٢٠١٤دا، تەکەر قەرزێکی باجی بە بڕی ٢٬٥ ملیۆن دۆلار یەکلایی کردەوە. نوێنەرێک «ژمێریاری و بەڕێوەبردنی کاری بە شێوەیەکی خراپ»ی بە مەبەستی قەرزداربوونەکە دانا.[٢٠] لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١دا، ئای ئاڕ ئێس سکاڵای لەسەر تەکەر تۆمار کرد و داوای ٩٬٦ ملیۆن دۆلاریان کرد وەک باجی پشتەوە.[٢١]
ھەر لە ساڵی ٢٠١٤دا، تەکەر لە چاوپێکەوتنێکدا وتی کە بەھۆی باوەڕە مەسیحییەکەیەوە خۆی لە بەکارھێنانی قسەی ناشرین و توند دەپارێزێت لە نواندنەکانیدا.[٢٢]
لە ساڵی ٢٠٢١دا، تەکەر وەک باڵیۆزی فەرمی بەشداریی دامەزراوەی ھیڵ لۆس ئانجلەسی کرد. دامەزراوەکە لەلایەن کوڕی مایکڵ جاکسن پرینس جاکسنەوە دامەزراوە، و ئامانجیان یارمەتیدانی گەنجانی ناو شاری لۆس ئانجلەسە لەڕێگەی کۆتاییھێنان بە بێماڵی، توندوتیژی بەرامبەر منداڵان، و برسێتی.[٢٣]
لە ھاڵۆوین تریلەر نایتی ساڵی ٢٠٢٢دا، کە لەلایەن دامەزراوەی ھیڵ لۆس ئانجلەسەوە بەڕێوەچوو، تەکەر و ستیڤ ھارڤی ڕێزیان لێگیرا و خەڵاتی «پیاوی نێو ئاوێنەکە»یان وەرگرت. خەڵاتەکە دەدرێت بە کەسانی کاریگەر کە پێگەکانیان بۆ کاری باش بەکار دەھێنن. تەکەر خەڵاتەکەی لەلایەن پرینس جاکسنەوە پێبەخشرا.[٢٤]
پەیوەندیی تەکەر بە جێفری ئێپستینەوە لە زنجیرەی بەڵگەنامەییی ٢٠٢٠ی جێفری ئێپستین: دەوڵەمەندی پیسی نێتفلێکسدا باس کرا. لە ساڵی ٢٠٠٢دا، تەکەر سواری فڕۆکە بەناوبانگەکەی ئێپستین بوو لەگەڵ بیڵ کڵینتن و کێڤن سپەیسی بە مەبەستی مرۆڤدۆستی لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای ئایدز لە ئەفریقا.[٢٥]
فیلمۆگرافی
دەستکاریفیلم
دەستکاریساڵ | فیلم | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
١٩٩٣ | پیاوی نەیزەک | ئێم سی لە مۆڵ | ئاماژەپێنەکراو |
١٩٩٤ | ئاھەنگی ماڵەوە ٣ | جۆنی بووز | |
١٩٩٥ | ھەینی | سمۆکی | |
پڵنگ | پاسەوان | ||
سەرۆکە مردووەکان | سکیپ | ||
١٩٩٧ | توخمی پێنجەم | ڕووبی ڕۆد | |
پارە قسە دەکات | فرانکلین مۆریس ھاچێت | ||
جاکی بڕاون | بیومۆنت لیڤینگستۆن | ||
١٩٩٨ | کاتژمێری جەنجاڵی | جەیمس کارتەر | |
٢٠٠١ | کاتژمێری جەنجاڵی ٢ | جەیمس کارتەر | |
٢٠٠٧ | کاتژمێری جەنجاڵی ٣ | جەیمس کارتەر | |
٢٠١٢ | سیلڤەر ڵاینینگس پلەیبووک | دانی مەکدانیێڵز | |
٢٠١٦ | پیاسەی درێژی نیوەوەختیی بیڵی لین | ئالبێرت بڕاون | |
٢٠٢٣ | ھەوا | ھاوەرد وایت |
تەلەڤیزیۆن
دەستکاریساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
١٩٩٢ | کاتبەسەربردن لەگەڵ بەڕێز کووپەر | ڕاپەر | ئەڵقەی: "تکایە جۆکەکەم بدەرێ" |
دێف کۆمیدی جام | خۆی | ٢ ئەڵقە | |
٢٠٠١ | ٣٢ەمین خەڵاتەکانی وێنەی ئێن ئەی ئەی سی پی | پێشکەشکار | تایبەت بە تەلەڤیزیۆن |
مایکڵ جاکسن: ئاھەنگی ساڵیادی ٣٠ ساڵە | خۆی | میوان | |
یادنامە | ئەڵقەی: "ئەی من؟" | ||
٢٠٠٢ | ٣٣یەمین خەڵاتەکانی وێنەی ئێن ئەی ئەی سی پی | پێشکەشکار | تایبەت بە تەلەڤیزیۆن |
٢٠٠٥ | ٣٦ەمین خەڵاتەکانی وێنەی ئێن ئەی ئەی سی پی | تایبەت بە تەلەڤیزیۆن | |
٢٠٠٦ | ژیانی ئەفریقییە ئەمریکییەکان | خۆی | ٤ ئەڵقە |
٢٠١٣ | خەڵاتەکانی بی ئی تیی ٢٠١٣ | پێشکەشکار | تایبەت بە تەلەڤیزیۆن |
٢٠١٥ | کریس تەکەر – ڕاستەوخۆ | خۆی | پەخشی تایبەتی کۆمیدیای ستان ئەپی نێتفلیکس[٢٦] |
٢٠٢٠ | دووەمین خەڵاتی ساڵانەی ئێربەن وەن | پێشکەشکاری ھاوبەش | تایبەت بە تەلەڤیزیۆن |
جێفری ئێپستین: دەوڵەمەندی پیس | خۆی | گرتە ڤیدیۆی ئەرشیف |
ڤیدیۆکلیپەکان
دەستکاریساڵ | ناو | گۆرانیبێژ |
---|---|---|
١٩٩٤ | "ھیچ شتێک بێجگە لە خۆشەویستی (ھێڤی دی)" | ھێڤی دی ئاند دە بۆیز |
١٩٩٥ | "سەریان بە شێواوی بھێڵەرەوە" | دۆکتە درێ |
"خۆشەویستیی کالیفۆرنیا" | تووپاک شاکوور بە بەشداریی دۆکتە درێ و ڕۆجەر تراوتمان | |
١٩٩٧ | "ھەستێکی زۆر خۆش" | ماسێ |
٢٠٠١ | " تۆ جیھانی من دەھەژێنیت " | مایکڵ جاکسن |
٢٠٠٥ | " شەیک ئت ئۆف " | ماریا کێری |
٢٠٢١ | "یەکتریتان خۆشبوێت" | تیتۆ جاکسن |
خەڵات و پاڵاوتنەکان
دەستکاریسەرچاوەکان
دەستکاری- ^ Stated on African American Lives, 2006
- ^ ئ ا Gates، Henry Louis Jr. (January 2009). In Search of Our Roots: How 19 Extraordinary Blacks Reclaimed Their Past. Crown. p. 397. ISBN 978-0-307-38240-5.
- ^ «Bio - Chris Tucker Actor, Comedian, Humanitarian Chris Tucker». لە ڕەسەنەکە لە ٣ی ئازاری ٢٠١٦ ئەرشیڤ کراوە. لە ٧ی شوباتی ٢٠١٦ ھێنراوە. Official Bio
- ^ «Tucker's early life». لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Abbey، C. D.، ed. (2001). Biography today: Profiles of people of interest to young readers. Detroit, MI: Omnigraphics.
- ^ «Chris Tucker gets serious about the film industry». ١٠ی ئازاری ٢٠١٤. لە ڕەسەنەکە لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Oblender، D. G. (2008). «Chris Tucker». Contemporary Black Biography. 62: 144–147.
- ^ mirobo1 Added (٣١ی ئابی ٢٠٠٦). «Def Comedy Jam on». Tv.com. لە ڕەسەنەکە لە ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٠٩ ئەرشیڤ کراوە. لە ١١ی کانوونی دووەمی ٢٠١١ ھێنراوە.
{{cite web}}
: ڕاگرتنی شێوازی سەرچاوەی ١: ناوە ژمارەیییەکان: authors list (بەستەر) - ^ ئ ا کریس تەکەر لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- ^ Who's Who in America (68th ed.). Berkeley Heights, NJ: Marquis Who's Who. 2013.
- ^ «Ice Cube reveals Chris Tucker turned down $12M for role in 'Friday' sequel». cnn.com. ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١. لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.
- ^ You Rock My World لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
- ^ Sneider، Jeff (٦ی ئەیلوولی ٢٠١١). «Chris Tucker break ends in 'Silver Linings'».
- ^ Falcone، Dana Rose (٢١ی ئایاری ٢٠١٩). «Family Night Out! Chris Tucker Brings Lookalike Son to Quentin Tarantino's Cannes Premiere». People.
- ^ «Chris Tucker finishes Michael Jordan film in return to Strip». ٨ی تەممووزی ٢٠٢٢.
- ^ Hudak، Stephen (١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١). «Foreclosure papers filed on Central Florida mansion of 'Rush Hour' star Chris Tucker». Orlando Sentinel. لە ١٤ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
- ^ Candace Newson (٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨). «On the trail: Stars talk politics, endorsements as they 'stand for change' with Obama». The Times and Democrat. لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٨ ھێنراوە.
- ^ Richard Willing (February 1, 2006). «DNA rewrites history for African-Americans». USA Today. لە August 5, 2008 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Chris Tucker and Brett Ratner». The A.V. Club. لە ڕەسەنەکە لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٠٨ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- ^ Duke، Alan (September 1, 2014). «Chris Tucker settles huge tax bill; poor management blamed for IRS lien». CNN. لە June 6, 2016 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ Brisco، Elise (November 17, 2021). «'Friday' star Chris Tucker faces lawsuit claiming he owes IRS more than $9 million in taxes». USAToday.com. لە November 28, 2021 ھێنراوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ MacPherson، Guy (٢٣ی تەممووزی ٢٠١٤). «Faith keeps Chris Tucker's comedy clean». The Georgia Straight.
- ^ America، Good Morning. «Prince Jackson to host annual 'Thriller' costume party at Jackson family estate». Good Morning America.
- ^ «Prince Jackson Says 'So Much' of Father Michael Remains 'in His Music'». Peoplemag.
- ^ «Epstein's Former Pilot Testifies About Shuttling Clinton, Trump and Spacey». Bloomberg. November 30, 2021. لە April 2, 2023 ھێن��اوە.
{{cite news}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|access-date=
و|date=
(یارمەتی) - ^ «Chris Tucker Live». IMDb.
بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریویکیوتە، وتەی پەیوەندیداری بە کریس تەکەر تێدایە. |
- «کریس تەکەر». لە ڕەسەنەکە لە ١٣ی تەممووزی ٢٠٢٢ ئەرشیڤ کراوە. لە ٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
- کریس تەکەر لە بنکەدراوەی ئینتەرنێتیی فیلمەکان
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە کریس تەکەر تێدایە. |