مۆسیقای ھیپ ھۆپ
ھیپ ھۆپ یان مۆسیقای ڕاپ (بە ئینگلیزی: Hip hop) کە یەکێکە لە جۆرەکانی مۆسیقا و چاند لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، و مۆسیقایەکی بەناوبانگە کە لەلایەن ئەمریکییە ئەفریقییەکان و ئەمریکییە لاتینییەکان پەرەی پێدراوە.[١] [٢] [٣] بە جووڵانەوەیەکی چاندی ڕەشپێستەکان یان ئەمریکییە ئەفریقییەکان دادەنرێت.
مۆسیقای ھیپ ھۆپ | |
---|---|
لقی | میوزیکا گەلێری |
بەشێکە لە | ھیپ ھۆپ |
دامەزران | ١١ی ئابی ١٩٧٣ |
ناو بە زمانی فەرمی | Hip-hop |
کەسێکی دیار | DJ Kool Herc، Afrika Bambaataa، Grandmaster Flash |
لەسەر بنچینەی | African-American music |
وڵاتی بنەڕەت | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
جێبەجێکار | hip hop musician |
ھیپ ھۆپ لە ساڵی ١٩٧٠ ەوە لە نیویۆرک سەریھەڵدا، بە تایبەتی لە گەڕەکی برۆنکس، و تەنیا لە ساڵی ١٩٧٩ ناسرا بەھۆی بەربەستی ھەژاری کە یارمەتیدەر نەبوو لە بڵاوبوونەوەی ئەم چاندە بە خێرایی چونکە وەک وەڵامی بوو بۆ ئەو ڕەگەزپەرستییەی کە تووشی بوون و وەک گوزارشتێک لە خۆدەربڕین لە بەرامبەر کێشە کۆمەڵایەتییەکانی وەک ھەژاری و بێکاری و ڕەگەزپەرستی و نادادپەروەری، تا دواتر بوو بە چاند و ھونەرێکی سەربەخۆ.
پاتەرسۆن، پرۆفیسۆری چالاکی مۆسیقای ھیپ ھۆپ دەڵێت: «چاندی ھیپ ھۆپ وەڵامێکە بۆ ئەو نادادپەروەری و ڕەگەزپەرستییەی کە ڕەشپێستەکان لە کەسانی سپی پێستەوە تووشی بوون و ھەروەھا ڕژێمێکی پەیوەندییە لەنێوان ڕەشپێستەکان لە سەرانسەری ئەمریکادا».
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ «زانیاری دەربارەی ھیپ ھۆپ لە ماڵپەڕی munzinger.de». munzinger.de.
- ^ «زانیاری دەربارەی ھیپ ھۆپ لە ماڵپەڕی bbc.co.uk». bbc.co.uk.
- ^ «زانیاری دەربارەی ھیپ ھۆپ لە ماڵپەڕی id.loc.gov». id.loc.gov.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە مۆسیقای ھیپ ھۆپ تێدایە. |